نووسەری فەرەنسی گێ.دو. مۆپاسان
وەرگێڕانی: توانا ئەمین
پێداچونەوە بەراورد کردنەوە بە دەقە فەرەنسییەکە: بەیان سەلمان
توانا لەبارەی ئەم کتێبەوە ڕایگەیاند ئەم کتێبە پێکهاتووە لە گوڵچنێنێک لە جوانترین و نایابترین کارەکانی نووسەری فەرەنسی گێ.دو. مۆپاسان.
رۆماننووس بەیان سەلمان بە وەرگێڕانەکەی توانا ئەمیندا چووەتەوە و بەراوردی کردووە بە دەقە فەرەنسییەکە، ئەمەش بۆ ئەوەی تاوەکو وەک کتێبێکی پاک و وەرگێرانێکی پوخت بێتە نێو کتێبخانەی کوردیيەوە.توانا ئەمین وایگوت.
جێی باسە گێ.دو.مۆپاسان، بە مامۆستای کورتەچیرۆکی فەرەنسی لە جیهاندا ناسراوە و سەر بە قوتابخانەی ڕیالیزمە.
ئەم کتێبە لە قەبارەیەکی مامناوەندیدا و لە دووتوێی 350 لاپەڕە لەلایەن ناوەندی ئاوێرەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوەو ئێستا لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستدەکەوێت.