ئامادەکردنی: نووسەر و وەرگێڕ کارزان خدر
بەرهەمی یەکەم: دیداری نووسەران لە ئامادەکردنی خۆمە کە دیدار و گفتوگۆیە لەگەڵ 6 ئەدیبدا، کە هەموویان لە کتێبخانەی کوردیدا جێپەنجەیان دیارە و ناسراون. دیدارەکان پێکهاتوون لەم ئەدیبانەی خوارەوە
– سیامەند شاسواری – نووسەر و وەرگێڕ
– حەمەکەریم عارف- نووسەر و وەرگیر
– عەبدوڵڵا حەسەن زادە- نووسەر و وەرگێڕ و سیاسەتمەدار
– لەتیف هەڵمەت- شاعیر و نووسەر
– جەوهەر مەحموود داراغا- وەرگێڕ
– حەمەی مەلاکەریم- نووسەر و وەرگیڕ
ئامانج لە ئامادەکردنی کتێبی “دیداری نووسەران” ئاشناکردنی ئەدیبانی کورد بە خوێنەران و وەرگرتنی ئەزموون و شارەزاییان لە بواری خۆیاندا. هەموو ئەو پرسیارانەی لە لای من و خوێنەران بە گشتی گەڵاڵە بوونە، ویستوومە لە جیاتی ئەوانیش پرسیاریان لێ بکەم و هەموویان لە پەرتووکێکی خنجیلانەدا کۆ بکەمەوە.
هەوڵێکی بچووکیشە بۆ بە کلتوورکردنی خوێندنەوە و چاندنی تۆی خوێندنەوە لە خوێنەراندا. [1]