نووسینی: ڤیکتۆر هۆگۆ
وەرگێڕانی: کارزان خدر
ڕۆمانی “کڵۆدی سەرگەردان” کە شاکارێکی ڤیکتۆر هۆگۆیە، ئاشنامان دەکات بە کلتوور و ناسنامەی سەدەی هەژدە و نۆزدەی فەرەنسا و ئاشنامان دەکات بە دابوونەریتی ئەو کۆمەڵگایە. سیاسەتی نەزانانەی دەوڵەت و حوکمڕانیی سیاسەتمەدارە نەزانەکانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە. پێمان دەڵێ: خەڵکی فەقیر و هەژاریش مافی ژیانیان هەیە و بە هۆی زیندانیکردنی خەڵکی بێتاوان و دەسەڵاتدارە زۆردارەکان، کۆمەڵگە بەرەو لەناوچوون و فەسادبوون دەچێ.