ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە کوژرانی 3 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکان.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(ڕۆژی 24ی تشرینی یەکەم\2ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لەسەر گردی #پێشمەرگە# لە ناوچەی گۆڤەند-ی سەر بە شارۆچکەی #شەمزینان# جێگیر بووبوو، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە 2 قۆڵەوە لە ڕەبایەکانی دوژمن درا و 2 سەرباز کوژران. هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15 لە هەمان گرد چالاکییەکی دیکەیان کرد. لەم چالاکییەشدا گورزی تووند لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. هەژماری سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
24ی تشرینی یەکەم\2ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 13 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن لە سەربازگەی شکێر-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.
25ی تشرینی یەکەم\3ی گەڵاڕێزان (ئەمڕۆ) کاتژمێر 1 فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆمبارانی دەوروبەری گوندەکانی لێلیکان و بەناسەنان-ی سەر بە ناوچەی #سیدەکان#یان کرد لە باشووری کوردستان. بەهۆی بۆمبارانەکە هیچ زیانێک بە گەریلاکانمان نەگەیشت، بەڵام زیان بە ڕەز و زەویی گوندنشینان گەیشت.
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 19ی تشرینی یەکەم\27ی ڕەزبەر لە گوندەکانی پەنگا خانا، کانی شکێر و ئۆرگوندکا-ی سەر بە ناوچەی فەراشین لە سنووری شارۆچکەی ئەلکێی شرناخ، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کۆپتەرەهێرشبەرەکانیش بەکارهێنران. ئۆپەراسیۆنەکە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 20 بەبێ ئەنجام کۆتایی هات. هێزەکانی داگیرکەر فشار دەخەنە سەر گوندنشینانی ناوچەکە.)[1]
#25-10-2018#