شوم دەوێ، زووم دەوێ
هەندێک داواکاری يەکسەر و زوو جێ بەجێ ناکرێت وەک ئەوە نيە لەمانگی تەمموز داوای پلاستيکە تەماتەيەک بکەيت يان لە مانگی ئاب داوای تەنەکە هەنجيرێک ئەمانە لەوسەروبەندی يەکسەر دابين دەکرێن بەڵام ئەگەر بوترێت لەچلەی زستانێ تەماتە و هەنجير ئەوا وەدەست ناکەوێت چ پێويست بە(ووڕک گرتن)يش ناکات چونکە کەنگر وماست بە وەعدەی خۆی، ئينجا کە دەوترێت(شووم دەوێ، زووم دەوێ) واتە کيژێک داوای مێرد دەکات و دەڵێت دەبێت زووش بۆم پەيدا بکەن، ئينجا دەربەستی تەمەن و قۆناغی ژيانی خۆيی و زاواشی نيە مناڵن يان قوتابين يان هەنە يان نينە هەر دەيەوێت شوبکات و ئه و درەنگە به و زووييە ڕاناگات، ئەم دەربڕە کوردەوارييە بۆ ئه و مەبەستە بەکاردێت کە کەسێک داواکارييەکی بەپەلەی هەيە و دەيەوێت يەکسەر بۆی جێ بەجێ بکرێت و لە هەمانکاتيشدا جێ بەجێکردنی قورسە و پێويستی بەدان بەخۆگرتن و ئارامی هەيە تا دەتوانرێت و دەبينرێتەوە و دەگونجێت ئينجا بەشوو دەدرێت بۆيە بۆ ئه و حاڵەتانە وتراوە(شوم دەوێ، زووم دەوێ) چۆن دەبێت.