ژنت شەريک بێت، ماڵت شەريک نەبێت
هاوبەشی ماڵ ئاساييە و لە کۆنەوە چەند کەسێک يان ئەندامانی خێزان بەيەکەوە خاوەندارێتی زەوييەک يان کێڵگەيەک يان فرۆشگايەک يان سەرچاوەيەکی بژێوی ژيان دەکەن ئەم هاوبەشيە هەبوە و هەيە و بەردەوامە، بەڵام هاوبەشی لەخاوەندارێتی ژن لە هيچ کلتور و ئاين و نەريتێک بە ئاشکرا و به بەرچاوڕوونی نەبووە و ناکرێ و ڕێ پێدراويش نی يە، ئينجا کە(ژن، ماڵ) له و ئيديۆمە بەرامبەر کراون بۆ ئەوەيە کە يەکەم مرۆڤ نابێت(ژن)ی هاوبەشی هەبێت واتە دوو پياو يان دووبرا بەيەکەوە يەک ژنيان هەبێت، دووەم ئاساييە دوو پياو يان دووکەس يان دوو خوشک و برا بەيەکەوە هاوبەش بن لە(ماڵ)ێک بەنمونە خانوويەک يان زەوييەک يان دوکانێک، ئينجا ئەم دوو حاڵەتە(مەحاڵە) پێچەوانە کراونەتەوە له و ئيديۆمەدا واتە بەڕاستی گوناحە يان ئەستەمە يان ناکرێت دوو برا لە(ماڵ، ژن) هاوبەش بن، بۆ بەهێزی ئيديۆمەکە پەنا براوەتە بەر ڕەزامەندبوون بە هاوبەشی لە ژناندا بەڵام هاوبەشی لەماڵدا نا، چونکە ئه و نيگەرانی و جياوازی و نادادپەروەری و گومان لێک کردنەی بەهۆی هاوبەشی ماڵەوە دروست دەبێت لەوانەيە لەهاوبەشی ژندا ڕوونەدات کەچی لە بنەڕەتدا يەکەم موڵکی پياو لەمێژوی مرۆڤايەتيدا هەر ژن بووە، بۆيە کورد بەمەبەستی دورخستنەوەی نيگەرانيەکانی هاوبەشی ماڵ هەڵساوە ئەم ئيديۆمەی داتاشيوە و وتويەتی(ژنت شەريک بێت ماڵت شەريک نەبێت).