شارۆچکەیەکی سەربە پارێزگای #سەمسوور#-#ئادیامان#ی باکووری کوردستانە. ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (کاهتا) بەپێی سەرژمێری ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتوانەکەی 60.700 کەسە، ژمارەکەی بە گشتی لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکانیدا دەبێت بە 115.000 کەس. ڕووبەری زەوییەکەی 1.854 کیلۆمەتر دووجایە. دوورییەکەی لە لە ڕۆژهەڵاتی سەمسوورەوە 30 کیلۆمەترە.
3 شارۆچکە و 4 شارەدێ و 84 گوند و 115 مەزرە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەم ناوچەیەن.
لە ساڵی 1954 خراوەتە سەر سەمسوور، لە باکووری ناوچەکەوە گردی بەناوبانگی (نەمردوود) هەیە، کە ڕێکخراوی یونسێف لە ناو لیستی ناوچە مێژووییە ئاسەوارییەکانی خۆیدا تۆماری کردووە. ساڵانە هەزاران مرۆڤ سەردانی دەکەن.
مێژوی ناوچەکە وەک هەموو کوردستانە.
لە ڕووی ئابوورییەوە:دانیشتوانەکەی سەر چاندنی دانەوێڵە وەک (نیسک، جۆ، گەنم،نۆک، پەموو، لازووت، کونجی و تووتن) دەژین.
بەخێوکردنی ئاژەڵ و هەنگ یەکێکی ترە لەسەرچاوەکانی ئابووری هەرێمەکە
لەناوچەکە کارگەی (تەکستیل و کەرامیک) هەیە. هەر لەم ناوچەیە چەند بیرە نەوتێک بوونیان هەیە کە تەنیا تورکەکان سوودی لێ دەبینن و دانیشتوانی ناوچەکە کە کوردن هیچ سودێکی لێ نابینن.