ئەم نەقڵە دڵی پیاو دەکاتە بەرد
قەل بە قەل دەڵێ: ڕوت ڕەش بێ نامەرد [1]
ئەم پەندە دڵ دەکات بەبەرد، چونکە قەل کە پەلەوەرێکە خۆی ڕەنگی ڕوخساری ڕەشە، کەچی بە قەلێکیتر دەڵێت ڕوت ڕەش بێت.
واتا کەسێک خۆی لەکەدارە بە کەمووموڕیەک، کەچی خەڵکیتر تۆمەتبار دەکات بەهەمان شت.(زریان سەرچناری)