ئۆخەی ئۆخەی گەدایی جارجار بەکار میایی.
بەکارمیایی: (فارسیە) بەکاردێیت.
واتا: ئۆخەی هەژاری جارجار بەکاردێیت!
کاتێک دەگوترێت کەسێک بەهۆی هەژاریەوە لە باجوخەراج یان لە هەر بەرپرسیارییەتییەک ڕزگاری ببێت. (زریان سەرچناری). [1]
ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە نەریتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بە درێژایی مێژوو لەسەر ڕێککەوتووە، ئەوەیە کە هەموو کەسێک دەبێت، بەپێی ئەو سامانەی هەیەتی باج بدات، بەڵام کەسە هەژارەکانی لێبەخشراون، واتە: هەژایی دەشێت بۆ جارێک کەڵکی هەبێت. [2]