هەر وەک سیر و مار ڕێک ناکەون باش
کەنگر و قوماش نابن بە یۆڵداش [1]
یۆڵداش= هاوڕێ
وتراوە:
بارەبەرت هێسترێکی توڕەی جاش بێ
ڕێگاکەت هەورازێکی تیش و تاش بێ
بارەکەت لایەک خوری و لایەک بەرداش بێ
باشترە لەوەی ناحاڵییەکت یۆڵداش بێ.
سالم فەرمویەتی:
لەگەڵ زاهید، بە تەقدیری فەلەک هەرگیز جودا نابین
لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بە میسلی سیر و مارێکین
ستادەم خۆم و جان و دڵ بە (سالم)وەختێ ڕابووری
لەڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین.
واتا: قەدەری خوا وایە من و زاهید لێک جیانابینەوە، هەرچەندە لە نزیکی و ڕق لەیەکبونماندا وەکو سیر و مار واین.