ئاردی خۆم لێکرد کەپەکم دابێشت
گەلێکم تاڵی و سوێری دنیا چێشت.[1]
دابێشت= بێژایەوە.
ئەم پەندە بۆ ئەوە دەگوترێت کە مرۆڤ کارێکی گەیاندبێتە ئەنجام. بەڵام بە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر.
دەڵێ گەنمی خۆم کرد بە ئارد، ئاردم پێژایەوە و سۆس و کەپەکەم لێ جیاکردەوە. بەڵام ماندوبونی زۆرم بینی. (زریان سەرچناری)