دکتۆر: سەرباز مەجید عومەر خۆشناو
(سرباز مجید عمر خوشناو)
لەدایکبووی: شەقڵاوە -ساڵی 1964
بڕوانامە: دکتۆرا
پسپۆڕی: ئەدەبی کوردی
شوێنی نیشتەجێبوون: شەقڵاوە
شوێنی کار: زانکۆی سۆران
ئیمەیل: =KTML_Email_Begin=sarbaz.omer@soran.edu.iq=KTML_Email_Between=sarbaz.omer@soran.edu.iq=KTML_Email_End=
ژ. مۆبایل: =KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=0096407504785303=KTML_End=
=KTML_Bold=چالاکییە خۆبەخشییەکان=KTML_End=
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمیتەی شەقڵاوەی (یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان) 1991.
-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (یانەی وەرزشی شەقڵاوە) 1992.
-دامەزرێنەر و سەرۆکی (کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان – ناوچەی شەقڵاوە) 1993.
-دامەزرێنەر و سەرۆکی (کۆمەڵەی ڕۆشنبیرانی پێشکەوتنخوازی شەقڵاوە) 2000.
-دامەزرێنەر و سەرۆکی (ئینیستیتیوتی کەلەپووری خۆشناوەتی) 2017.
-ئەندام و بڕیاردەری لێژنەی ڕاوێژکاری لە قائمقامیەتی قەزای شەقڵاوە. 2008- 2011
=KTML_Bold=چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکان=KTML_End=
-پەیامنێری شەقڵاوەی (ڕۆژنامەی برایەتی) 1993-1994 .
-پەیامنێری (ڕۆژنامەی خەبات) 1995.
-سەرنووسەری گۆڤاری مەم ژ1 (1992)
-سەرنووسەری بڵاوکراوەی شالوور (2000)
-سەرنووسەری گۆڤاری شەقڵاوە (2004)
-خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری شەقڵاوە (2009)
-بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری دەنگارە (2025)
-ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
=KTML_Bold=چالاکییە هونەرییەکان=KTML_End=
-بەشداربوون لە زیاتر لە (25) پێشانگای شێوەکاریی هاوبەش لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.
-کردنەوەی (5) پێشانگای تایبەتی شێوەکاری.
-نەخشاندنی بەرگی (5) پەڕتووک.
-نەخشاندنی مۆنتێڤ بۆ دیوانی (بروسکە چاندن)ی عەبدوڵڵا پەشێو و دیوانی هایکوی (هەبین).
=KTML_Bold=چالاکییە ئەدەبییەکان=KTML_End=
=KTML_Bold=نووسینی پەڕتووک=KTML_End=
-بوخچە ڕقێکی پیرۆز – نامیلکە شیعر (1991)
-شوانە ئازاکە – ئۆپەرێتەشیعر بۆ منداڵان (2004)
-لەوەرزی هەنگوین و لەوشکەساڵیی شیلەدا – ملوانکە شیعر (2005)
-پەلکەژن – کۆ چیرۆک (2012)
-ناوگر لە زمانی کوردیدا – لێکۆڵینەوەی زمانەوانی (2013)
-مەلاڕەژوو – کۆمەڵە حیکایەت (2014)
-بەستێنی مێژوویی و کاریگەریی قۆناغی نێوان پەیماننامەکانی سیڤەر و لۆزان لەسەر جوولانەوەی نەتەوایەتیی کورد بۆ پرسی سەربەخۆبوون – لێکۆڵینەوەی مێژوویی (2018)
-کۆنگرە ناوخۆییەکانی مامۆستایانی کورد 1959 – 1960 – لێکۆڵینەوەی مێژوویی (2019)
-ساردۆن – کۆمەڵە حیکایەت (2019)
-زێنەبەزەرد – کۆمەڵە حیکایەت (2022).
=KTML_Bold=چالاکییە ئەکادیمییەکان=KTML_End=
-بەشداربوون لە (5) کۆنفرانسی نێودەوڵەتی.
-بڵاوکردنەوەی (12) توێژینەوەی زانستی. [1]