ئەم پەندە بگرە گوێی دڵ لەڕێوە، زۆرەملی مل شکانی پێوە.
جۆرێک لە ئامۆژگارییە بۆ ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا ستەمی زۆرەملە ئەنجامدەدەن، پێیان دەوترێت: ئارام بن و کاری لەو شێوەیە نەکەن، مەبەست لەوەیە ئەو ستەمکارەی بۆ قازانجی خۆی ستەم لە خەڵکی بکات، کەی باری لار بوو، تۆڵەی لێدەکرێتەوە و سزای گران دەدرێت. [1]