ئەم پەندەش تازە هاتەوە بەرمان، شەڕ لەناو شێف و ئاشتی لە خەرمان.
شێف: وەرد، خەرمان: شوێنی کۆکردنەوەی دانەوێڵەیە، جوتیارەکان کاتێک بە شەریکی کاری کێڵان و داچاندن دەکەن، دەبێت لەسەرەتاوە لەسەر کار و قازنجی دوایی قسەبەکەن، نەک لە کۆتاییدا بیکەن بە شەڕ. مەبەست لەوەیە کە دەکرێت لە کێشەیەکدا قسە لەسەرەتاوە بکرێت باشترە لەوەی لەدواییدا دەست بدرێتە یەخەی یەک.[1]