قسە هاتە ڕوو، نامێنێ ئەرچوو.
ئەرجوو: مەبەست لە پاڕانەوە و تکایە (فەرهنەگی هەنبانە بۆرینە)، کەسێک بوختان یان قسەی ناجۆری لەسەر کەسێکی تر وتبێت، بۆ ڕاستی و درووستی قسەکان هەردوولا ڕووبەروو بکەنەوە، ئیتر تکا و پارانەوە نامێنێت. واتە: کە پەردەی بابەتێک لەنێوان دوو کەسدا دڕا، پێویستە بێ پەردە قسەی لەسەربکەن.[1]