با هەر لێبدا لافی ملهوڕی، قوڵە وا تڕی بەشی خۆی بڕی.
ملهوڕ: کەسی شەلاتی و سەرسەریی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، قوڵ: کورت بۆ کەسی باڵا کورت بەکاردێت، مەبەست لەوەیە با ناکەسی دەسەڵاتدار هەر بۆ خۆی بە سامان و هێزییەوە بنازێر، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە بە ستەم ڕازی نابن و بەشی خۆیان دەپچڕن. [1]