باوە دەرمی کرد هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم گایە بوو.
گۆشتی گا لە هەر جێگەیەکی ببڕیت هەر گۆشتی گایە. مەبەست لەوەیە کەسێک لە کۆمەڵگەدا لێی بقەومێت و تووشی تەنگاویی ببێت، هەموو کەسە نزیکەکانی ئەگەری هەیە پشتی تێبکەن و هاوکاریی نەکەن، مەبەست لە کەسێکی لێقەوماوە کە پەنای نەبێت ڕووی تێبکات، هیچ خزمێک دەرگای لێنەکاتەوە. [1]