ئەم پەندە بڕێک بیستنی تاڵە، سواڵکەر بێ بە(شا) چاوی لە سواڵە.
شا: پاشا یان دەسەڵاتدار. سواڵکەر بە کەسێک دەوترێت کە ئیش و کار ئەنجام نەدات، ماڵ ماڵ بگەڕێت و دەست لە خەڵکی پان بکاتەوە، بۆ ئەوە خەرجی ڕۆژانەی بدەنێ، مەبەست لە کەسێکە کە چۆن پەروەردە کرا، کە گەورە بوو، ڕەفتار و ڕەوشتی ڕابردووی تەرک ناکات، کورد دەڵێت: ئەوەی خواردی بە شیریی، تەرکی ناکا بەشیریی. [1]