ئیمام حوسێنیان دا بەکوشت ناپاک، دەیان گوت خوێنی کێچ پیسە یا پاک.
ئیمام حوسێن: مەبەست لە کوڕی ئیمامی عەلییە، کە چوارەم خەلیفەی موسوڵمانانە، لە یەکێک لە جەنگە نێوخۆییەکانی ئیسلامدا کوژرا، باوەڕدارانی شیعە مەزهەب، پێیان وایە ئیمام حوسێن بەناڕەوا کوژراوە. مەبەست لە کردەوە و ڕەفتاری کەسی خراپەکارە، کە هیچ ڕەوایەتێکی پێنادرێت، چونکە تاوان هەر تاوانە پاساوی نییە. [1]