ئەچمە باوان خەم کەمۆکەم کەچی لەوێ خەم جەم ئەکەم.
باوان: ماڵی باوک. جەم: کۆکردنەوە. مەبەست لە کەسێکە کە خێزانی پێکهێنابێت و لە ماڵی باوکی جیابووبێتەوە، بۆ ئەوەی کەمێک لە خەمە تایبەتییەکانی بڕەوێتەوە، سەردانی ماڵی باوانی دەکات، کەچی لەوێ خەم و خەفەتی زیاد دەبێت. [1]