بۆ ژنی لاڕێ و پیاوی بەدنمەک، لە بەهەشتەوە هاتووە کوتەک.
لاڕێ: لە یاسا دەرچوو یان ئەو کەسانەی کە بەپێچەوانەی نەریتی کۆمەڵایەتییەوە ڕەفتار دەکەن، بەدنمەک: بە کەسێک دەترێت کە بەرامبەر چاکە خراپە بکات (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە ژنێک گەر خراپ ڕەفتار بکات، پیاوێکی خراپ شایەنیەتی کە سزای بدات. [1]