ئەمەش فەرمودەی پیاوانی زووە، هەر لە کۆنەوە وایان فەرمووە، نووشتەی مەلا و شێخ گشت فڕوفێڵە، ئاخۆ چارەنووس لە دوای کێ وێڵە.
مەبەست لە چارەنووسی گەیشتنی کوڕ و کچە بەیەک، واتە: دوو کەس بیانەوت بە یەکەوە ژیانی هاوسەری پێکبهێنن، خۆیان دەتوانن بە یەکەوە ڕێکبکەون و بسازێن، نووشتە و دوعای مەلا ناتوانێت بەیەکیان بگەیەنێت.