بە سەڕەی کەر بەهار نایە [1]
بە هاتینی هەندێک نیشانە مەرج نییە شتێک ببێت. گوتراویشە: بە گوڵێک، بەهار نایەت!
هەرچەندە مامۆستا هێمن لە هۆنراوەیەکدا پێچەوانەکەی پەسەنددەکات و دەڵێت:
بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بەخونچێکی بەهار نایە (هێمن)