بدەن لە چڕ و هەڵەموت و بەرد، بەڵام قەت مەدەن لە پردی نامەرد.
چڕ و هەڵەموت: جێگەی سەرخت و شاخاوی، کە ڕۆیشتن پێیدا سەخت بێت، پردی نامەرد: بە جێگەیەک دەوترێت کە ڕۆیشتن پیایدا مرۆڤ منەتبار بکات. مەبەست لەوەیە مرۆڤ لە ژیانیدا بێمنەت بژیی، سەر بۆ کەس دانەنەوێنێت و سەربەرزانە ژیان بەڕێ بکات. [1]