ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# لە بەیاننامەیەکدا دەستنیشانی کرد کە هێزەکانیان لەچوارجیوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا لەدژی چەتە وسەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە#عەفرین# درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگە، لە ڕێکەوتی 27ی تەشرینی یەکەمدا #شەڕڤان#ان لە ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین لەدژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداو.لەئەنجامی ئەوچالاییەکدا 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.[1]
#29-10-2018#