ئەسپی گلاوە پێشەکەنێ.
گلاو: بە ئەسپێک دەوترێت کە لە کاتی غارداندا بکەوێت، واتە: کەسێک بەهۆی ئەنجامدانی کارێکەوە، تووشی زەرەر و زیان بووبێت، کەچی خەفەت نەخوات و لای ئاسایی بێت، کورد دەڵێت: نەبای دیوە نەباران، یان مەبەست لەوەیە یەکێک کەسێکی ئازیزی لەدەستچووە، لەبری ئەوەی بۆی بگری پێبکەنێت. [1]