لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان ڕۆژی 28ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر 16:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ لە سەر گردی کۆردینەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا پێگەیەکی سوپای دوژمن بە تەواوی تێکشکێندرا، لەو چالاکییەدا سێ سەرباز کوژران، دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە تۆپ و هاوەن ناوچەکەی تۆپباران کرد.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 28ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر 07:10 خولەکی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردوومانی دەوروبەری چەمی خواکورک-یان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کردووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی #هەپەگە#دا هاتووە: لەنێوان کاتژمێر 17:00 بۆ 18:00ی ئیوارەی هەمان ڕۆژ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردوومانی دۆڵی حەسنای هەرێمی ئاڤاشین-یان کرد، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە هەڤاڵمان کورتای نوسەیبین شەهید بووە.
ناسنامەی شەهید:
ناوی کۆد: کورتای نوسەیبین
ناو و پاشناو: عەبدولڕەزاق ئەرەن
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: عەتیە- ڕۆستەم
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئۆکتۆبەری 2018 / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا[1]
#29-10-2018#