سەبارەت به و نێرينە بێ ئەدەب و بێ ئسوڵەی سوکايەتی نەک بە من بەڵکو بە خوشک و دايک و کچی خۆی و پاشان بە هەموو ژنێک و ڕەگەزی مێينەی کرد، نامەوێت هيچ شتێکی زياتر بڵێم، ئه و تەنيا قابيلييەتی وەک نێرينەيەکی ڕيسوا و بێ ئەدەب، سەيری بکرێت و ناسنامەی خۆی دەرخست کە هەرچی پێی بڵێی ئەخلاقی ئينسانی تێيدا نەبوو.
من زياتر لە هەشت ساڵە لە ڕێی کوردستانی نوێ، هاووڵاتی، وارڤين، #کەرکووک#ناو، ڕاديۆ و تی ڤی کەرکووک خزمەت بە دۆزی ژنانی کورد بە گشتی و ژنانی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان بە تايبەتی دەکەم، له و ماوەيەدا زۆرترين نووسەر، ڕۆژنامەنووس، چالاکوان و پسپۆڕ و ئەکاديمی بانگهێشتی بەرنامەکانم کراون و قسەيان بۆ بەرژەوەندی گشتيی کردووە. بە درێژايی ژيانی ميدياييم کە ژيانی تايبەتيشم کردووەتە قوربانی بۆی، هەوڵم داوە لە خزمەت کێشەکانی خەڵک و خەمی خەڵکی شارەکەم بم. کەرکووکييەکان شاهێدی ئه و ڕاستييەن، ئه و کاتەی هەموو دەرگايەکيان بە ڕوودا داخراوە و کێشەيان لە ناو ماڵ هەبووە تا کۆڵان و گەڕەکەکەيان من بە هانايانەوە چووم و بەرپرسانم ناچار کردوون گوێ لە خەمی خەڵک بگرن و بوومەتە پردی گەياندنی داواکاری و ڕەخنەی خەڵک لە حکومەت و گواستنەوەی وەڵامی حکومەت بۆ خەڵک، کە ئەمە لە کەرکووک بە هيچ پياوێک نەکراوە، بەڵام بە پشتيوانی خەڵک و دڵسۆزان و کەسانێکی ئازاديخواز و بە ويژدان من توانيومە بيکەم.
هەرگيز خۆم لە ژنانی شارەکەم و خەڵک جيا نەکردووەتەوە و توانيومە لەگەڵ خەمەکانيان بم و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانيان بدەم، تەنانەت دوای گەڕانەوەی سوپا و هاتنی حەشدی شەعبيش، ئه و کاتەی خەڵک نەيدەوێرا ئاڵای کوردستان نەک هەڵبکات بەڵکو لە فەيسبوکی خۆيشی دەيسڕييەوە و لە ترسان کەرکووکی چۆڵ کردبوو بۆ عەرەب و تورکمان من ئاڵای کوردستانم لەسەر شانم دانا و بەرنامەم پێيەوە پێشکەش کرد و داواکراو بووم لای حەشد و سوپا بەڵام سەربەرزانە مامەوە و لانيکەم ڕام نەکرد.
ئێستاش نيگەرانم بۆ ئاستی زفت و نزمی ئه و کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکانی ئينستاگرام و فەيسبوک گرتەی ڤيديۆيی سوکايەتی نێرينەيەکی بێ ئەدەب بە ژنان بڵاو دەکەنەوە و پێی دەکەنن يان لە کۆمێنت هەمان بێ ئەدەبی دووبارە ئەکەنەوە.
ئەمەوێت ڕوونتر بڵێم ئه و کەسانە لە ئەدەب و ڕەوشت و بەهای ئينسانی داماڵراوون و زەڕەيەک مۆرک و خەسڵەتی مرۆڤبوونيان هەڵنەگرتووە. هەروەها نيگەرانيشم لە بێدەنگی بەناو داکۆکيکاران لە پرسەکانی ژن و نازانم بۆچی بەشێک لەوان دەميان بوەتە تەڵەی تەقيو و جوقەيان لێوە نايەت بۆ ئه و سوکايەتييەی نەک بە من بە هەموو ژنان کراوە. ئايا سوکايەتييەکی له و جۆرە و لەسەر شاشەی تی ڤی ئەوە ناهێنێت ژنان لێی بێنە دەنگ و وانە و پەندێکی بەهێزی هەمو ئه و بێ ئەدەبانە دابدەن کە ڕۆژانە سوکايەتی به و جۆرە بە ژنبوون و بەهای ئينسانی ژن دەکەن.
پێويستيشە لەسەرم سوپاسی هەمو ئه و بەڕێزانە بکەم کە لە واڵەکانی خۆيان پشتيوانيان بۆم وەک ژنێک دەربڕيوە و ئيدانەی ئه و سوکايەتييەيان کردووە و بێ ئەدەبەکانيان شەرمەزار کردووە، يان بە نامە و تێل پەيوەنديان کردووە و پشتيوانيان دەربڕيوە.
من بەردەوام دەبم و هيچ بێ نرخ و ئەدەبێک ناتوانێت ساردم بکاتەوە و کاری من ئەوەيە بە بێ ئەدەبەکان بڵێم فێری ئەدەب بن و هەوڵدەن وانەی ڕەوشت لە ژنانەوە فێر بن.
#نێرگز قادر#
#24-10-2018#