تۆش هاوکار بە لە ئاوەدانکردنەوەی بناری #قەندیل#
کەمپینی هاوکاری بۆ قەربووکردنەوەی زیانەکانی کارەساتی سرووشتیی بناری قەندیل
وەک دەزانن بناری قەندیل ئەو بنارەیە کە لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکارییەکانی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بەرخۆدانی کردووە و دەکات. لە هەر کات و ساتێک لەم بنارە خۆڕاگرەدا هێرشێک پێک هاتبێت هەم گەلی بناری قەندیل، هەمیش گەلەکەمان لە چوارپارچەی کوردستان خاوەن هەڵوێست، ئیرادە، خۆڕاگر، بە ویژدان بووە و ئەرکی سەردەمیانە، نەتەوەیی و مرۆیی خۆیان پێک هێناوە، تا ئێستا هەموومان دەست لە ناودەست بناری قەندیلمان پاراستووە و لێرە بەدوایشەوە دەیپارێزین.
بێگومان کوردستان بەهۆی پێکهاتە سرووشتییەکەیەوە زۆر جار ڕووبەڕووی کارەساتی سرووشتی دەبێتەوە. لە ئەمڕۆشدا وەک دانیشتوانی بناری قەندیل، ڕووبەڕووی کارەساتێکی سرووشتی بوینەوەتەوە.
لە ڕێکەوتی 26ی 10ی 2018 کارەساتێکی سرووشتی بەهۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ کە بە گوێرەی کەسە شارەزاکانی ناوچەکە نزیکەی 100 ساڵە کارەساتی وای بە خۆیەوە نەبینیوە، لە بنارەکەماندا ڕوویدا. لە هەرسێ ناوچەی سورەدێ، ناودەشت و باڵەییان. لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا لە گەڵ ئەوەی خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە، بەڵام بەداخەوە زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی لە هەموو ڕوێکەوە لەم بنارە کەوت. زەرەرو زیانەکان بە گشتی بریتین لە:
کەرتی گشتی:
1. ڕێگەی 27 گوند پەکی کەوتووە.
2. 12 پرد ڕووخاون.
3. کارەبای نیشتمانی هەرسێ ناوچەکە بە تەواوی پچڕاوە.
4. ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 15 گوند پەکی کەوتووە.
5. 3 بنکەی تەندروستی، 2 قوتابخانە و 3 مزگەوت ڕووخاون.
6. بە دەیان جۆگەی ئاودێری وێران بوون.
زیانە ماڵییەکانی خەڵک:
بە دەیان ماڵ وێران بوون و ڕووخاون، هەروەها ڕەز و باخ، ئاژەڵ، مێش هەنگ، موڵک، ئۆتۆمبێل و دوکان کە سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانی خەڵکن وێران بوون و لەناوچوون.
بۆیە وەک شارەوانی بناری قەندیل و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل لە چوارچێوەی کەمپینی (تۆش هاوکار بە لە ئاوەدانکردنەوەی بناری قەندیل) بانگەوازی ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی ئێراق، لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسایەتییە خاوەن هەڵوێستەکان و گەلەکەمان دەکەین هاوکاربن بۆ ئاوەدانکردنەوە، سڕینەوە و نەهێشتنی تەواوی کاریگەری زیانەکانی ئەم کارەساتە. بۆ ئەوەی هەموومان ببینە هاوکار بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی کە بەسەر خەڵک و دانیشتوانی بنارەکەمان هاتووە. کەمپینەکەمان لە ئێستادا بۆ ماوەی مانگێک ڕادەگەیەنین، بە گوێرەی گەیشتنی هاوکارییەکان و هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی دانیشتوان ئەنجام و سوپاس و پێزانیمان ڕادەگەیەنین.
بۆیە داوا لە هەر دامودەزگا، ڕێکخراو و کەسێک دەکەین کە دەیەوێت هاوکاریمان پێ بگەیەنێت کە بریتین لە پێداویستیەکانی ئاوەدانکردنەوە کە بگەیەنرێنە شارەوانی بناری قەندیل، هەروەها هاوکاری ماددی کە بگەیەنرێن بەم ناونیشانانە.
حساب بانکی لە #سلێمانی#، #هەولێر#، #زاخۆ#: 14652
ژمارەی تەلەفۆن:
#گەرمیان#: 07702907764
سلێمانی: 07701564418
ڕاپەڕین: 07509983793
هەولێر: 07736945757
#کەرکووک#: 07701323245
#شارەزوور#: 07507370695
شارەوانیی بناری قەندیل: 07708947677
سوپاسی بێ پایانمان بۆ هەموو ئەوانەی کە بەدەم کەمپینەکەمانەوە دێن و هاوکارییەکانیان بۆ تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی ئەم کارەساتە دەگەیەنن.)
#31-10-2018#