$باکووری کوردستان$
- دادگای تورکیا ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر هەر یەک لە #عوسمان بایدەمیر# و #لەیلا بیرلیک# پەڕڵەمانتاری پیشووی #هەدەپە# دا سەپاند. داواکاری گشتی بەهۆی بەشداری بوونیان لە ڕێپێواندا سکاڵای لە دژی عەلی جان ئۆنلو، عایشە ئاجار باشاران، عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەڕڵەمانتارانی هەدەپە تۆمار کرد و دانیشتنی ئەو سکاڵایە لە دادگای سزاکانی شرنەخ بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەدا دادگا بە پاساوی ئەوەی لە دژی یاسای ڕێپێوان و خۆپیشاندان بوون، بۆ هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک بڕیاری سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانیی دەرکرد. دادگاکە دۆسیەی پەڕڵەمانتاران ئۆلون و باشارانی لەو دانیشتە جیاکردەوە و دۆسیەکەیان دەبرێتە دادگایەکی تر.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161306/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێنرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێنرا=KTML_ImageCaption_End=
- چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا - TJA) و دایکانی ئاشتی لە شاری #وان# دەستیان بە چالاکیی مانگرتن بۆ پشتیوانیکردن لە #لەیلا گیوڤەن# و چالاکییەکەی کرد و مانگرتنەکەش ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.[3]
- 25 ژن لە چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA - تەژەئا) کە لە شاری #ئامەد# بۆ 3 ڕۆژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیر کران.[3]
- بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ- دەگەهە – DGH، ڕایگەیاند لە ئامەد چالاکییان ئەنجامداوە و لە 12 شوێنی شاری ئامەد دا ئاڵای #پەکەکە#یان هەڵکردووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ پڕۆژەی تونێلی ڕێگەی نوێی #مەریوان# - #سنە# کرایەوە.[5]
- #ئارمان غەفووری#، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی 2ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.[6]
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی باپیر بەرزە کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی چیانە سەربە شاری #پیرانشار#یان دەستبەسەر کرد.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی جەماڵ مەحموودزادە، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ# دەسبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندێکی نێوان #کەلار# - #خانەقین#، بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوەوە نەبووە.[1]
- ئەمشەو بەهۆی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# گەشتەکانی ڕاگرت.[4]
- بەشێکی خانووی #ئیحسان دۆغرەمەچی#، کەسایەتی تورکمانی لەسەر #قەڵای هەولێر# ڕووخا. سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای #هەولێر#یش دەڵێت: بەهۆی بارانبارین و خەرجنەکردنی پارەی نۆژەنکردنەوە وە ڕووخاوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161306/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ=KTML_ImageCaption_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خالید دۆسکی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ئەندامانی پە ڕلەمان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی شارەکانی کوردستان، #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوان وبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری بە ڕێوەچوو.[1]
- ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری #کەرکووک#، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکووک، لەگەڵ تیپی شانۆی ئاشتی و تیپی شانۆی سێکانی، مینی درامای (نیشتمانی توڕەبوون) و شانۆگەریی (دوا گۆرانی) یان نمایش کرد، دواتریش کۆڕێک لەژێرناونیشانی بنەماکانی هونەری دراما و هەڵوەستەیەک بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی ڕێکخرا.[2]
- لە گوندی سەرقزڵی سەربە شارۆچکەی #قۆرەتوو# #سوپای پاسداران# 247 سەر مەڕی ماڵێک دەبەن، شوانی مەڕەکان و کوڕێکی خاوەن مێگەلەکەش دەستبەسەردەکەن.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی چەتەکانی #داعش#ەوە، دوو منداڵ بوونە قوربانی. منداڵەکانی ئاوارەی #عەفرین#ن و بەهۆی داگیرکارییەکانەوە عەفرینیان جێهێشتووە. تەقینەوەکە بووتە هۆی گیانلەدەستدانی ڕۆدی ڕەشید و برینداربوونی ئیبش عەلی، کە هەردووکیان منداڵن و لە کاتی یاریکردندا مینە چێندراوەکە تەقیوەتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- #نادیە موراد#ی تەمەن 25 ساڵ و دینیس مۆکویگ-ی تەمەن 63 ساڵ بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ ڕێگرتن لە بەکارهێنانی دەستدرێژی سێکسی وەک چەکێک لەکاتی جەنگدا لەلایەن یەکەم و هەوڵە پزیشکییەکانی کەسی دووەم لە شاری ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرن. نادیە موراد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی: ئەم خەڵاتی نۆبڵە کۆتایی بە هێرشەکانی سەر خانمان و منداڵان ناهێنێت، بەڵام هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەم خەڵاتەوە دەرگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بکەینەوە.[4]
- پۆلیسی تورک ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ئەنقەرە و ڕۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا و 11 کەسی تریان دەستگیرکرد. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: ڕۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا، ئەبوزەر کسا بەڕێوەبەری هەدەپە لە ئەنقەرە، دەنیز ئایدن، موراد چەشمە، گوڵناز بۆزکوورت، سیمگە ئاکسان، محەمەد کۆنوک، ئۆزگە چرپان، بوراک ئایدەمیر، سەلڤی پۆڵات، محەمەد دەرسولو و ئیلکەر ئیشک.[3]