$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد ڕەزایی تەمەن 32 ساڵ، کوڕی خەلیل خەڵکی شاری #کامیاران# لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا ناوبراو کەوتووەتە بەر لێدان. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.[4]
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکان و شوێنی کاری هەر یەک لە ڕەزا ئەسەدی و فازل قیتاسی لە بازاڕی میللەتی کامیاران و دەستگیریان کردوون. ئەو کەسانە هاوکات ئەندامی لقی کوردستانیی حیزبی وەحدەتی میللین لە کامیاران.[1]
- لاوێکی کورد، تەمەن 19 ساڵ، بە ناوی حەسەن خۆرسان، کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی بەرەم، سەر بە شاری دێهلۆران، بە هۆی تەقینەوەی مین، لە ناوچەی سنووریی چەم هندی، بە توندی بریندار بوو و لاقێکی لە دەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- مانگرتنی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری #سلێمانی# بۆ ئازادیی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەردەوامە، لە ئێستاشدا دەیەم گروپ کە پێکهاتوون لە خەڵکی هەر چوارپارچەی کوردستان، مانگرتن لە خواردن درێژەی هەیە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی' ژنان لەسەرپێن' کە لەناو گۆنگرەی ستاردا خەباتی خۆیان دەکەن، بۆ پەنابەرانی #عەفرین#ی لەکەمپەکانی کانتۆنی شەهبا دەستیان کرد بە کردنەوەی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری. ناوەندی ڕاگەیاندنی ژانان دەربارەی ئەو کەمپەینە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وەبیری هێنایەوە کە بەهاتنی وەرزی زستان بارودۆخی ژیان وگوزەرانی پەنابەران قوورستر بووەتەوە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەفڕۆکەخانەی سەربازی #کۆبانێ# نیشتوەتەوه و چەک و تەقەمەنی گواستووەتەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لیندزی گراهام، کۆنگرێسمانی ناسراوی ئەمریکا بەشێک لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند و دەڵێت، سەرۆک ترەمپ دڵنیاییدەدات لە پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانمان.[2]