حکومەتی ئەمریکا بەتەواوی سزاکان بە سەر ڕژێمی ئێراندا دەسەپێنێتەوە وەک بەشێک لە کەمپەینی گوشارێکی ئابووریی ئەمریکیی بێوێنە
ئەمڕۆ، لە یەکێک لە گەورەترین کردەی بەئامانجگرتنی ڕژێمی ئێران، ئۆفیسی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای سەپاند بە سەر زیاتر لە 700 تاکەکەس، دامەزراوە، فڕۆکە و کەشتیدا. ئەم کردەیە بەشێکی گرنگە لە سەپاندنەوەی ئەو سزایانەی ئەمریکا کە پەیوەندییان بە ئەتۆمی ئێرانەوە هەبوو کە هەڵگیرابوون یان چاوپۆشییان لێکرابوو پەیوەست بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە. کردەی ئۆفیسەکە دیزاینکراوە بۆ پەکخستنی توانای ڕژێمی ئێران بۆ پارەدارکردنی بوارێکی فراوان لە چالاکییە خراپەکانی و گوشارێکی دارایی بێوێنە دەخاتە سەر ڕژێمی ئێران بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر، کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی ڕێگە لە ئێران بگرێت لەوەی چەکی ئەتۆمیی بە دەستبهێنێت، پەرە بە مووشەکە بالیستییەکانی ئێران بدات و کۆتایی بە چالاکییە خراپە زۆرەکانی ئێران بهێنێت. بەمە لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ئەم ئیدارەیەدا زیاد لە 900 ئامانجی پەیوەست بە ئێرانەوە سزادراون، ئەمەش بووەتە گەورەترین گوشاری ئابوورییانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە مێژوودا.
ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینە دەڵێت سەپاندنە بێوێنەکانی گوشارە داراییەکانی [وەزارەتی] گەنجینە لەسەر ئێران پێویستە ئەوە بۆ ڕژێمی ئێران ڕوونبکاتەو، کە ئەوان ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی گەورەی دارایی دەبنەوە و بەستوویی ئابووریی تاوەکو ئەو کاتەی ئەوان بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕانکاریی دەکەن لە ڕەفتارە ناسەقامگرییکردنەکانیاندا. سەرکردەکانی ئێران دەبێت کۆتایی بە پاڵپشتیکردن لە تیرۆریزم بهێنن، گەشەدان بە مووشەکە بالیستییەکان بوەستێنن، کۆتایی بە چالاکییە هەرێمییە تێکدەرانەکانیان بهێنن و دەستبەجێ دەستبەرداری ئامانجە ئەتۆمییەکانیان، ئەگەر ئەوان بە دوای ئەوەوە بن کە سزاکان سووک بکرێن. ئەوپەڕی گوشاری سەپێندراو لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دروست لێرەوە سەرهەڵدەدات. ئێمە دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی کە ڕژێمی ئێران کۆتایی دێنێت بە ناردنی سەرچاوە داراییەکانی بۆ وەبەرهێنانە گەندەڵەکانی و بۆ ناو دەستی تیرۆریستان.
کردەی ئەمڕۆ ناساندنی 50 بانکی ئێرانی و ئەوانەی لە ناوخۆ و لە دەرەوە سەر بە ئەوانن دەگرێتەوە؛ ناساندنی زیاتر لە 400 ئامانج، لە ناویاندا زیاتر لە 200 کەس و کەشتی لە کەشتیوانیی ئێرانی و کەرتەکانی وزە و هێڵێکی فڕۆکەوانیی ئێرانی و زیاتر لە 65 فڕۆکە؛ هەروەها دانانی نزیکەی 25 کەسایەتی و موڵکوماڵی بلۆککراوی پەیوەست بەوان لە لیستی بە تایبەت دەستنیشانکراوەکان لە تاکەکان و کەسە بلۆککراوەکان [لیستی سزادراوان] لەلایەن ئەمریکاوە کە تاوەکو ئەمڕۆ لە ناو لیستی ئەو کەسانەدا بوون کە ناسێندراون وەک بەدواداچوون بۆ کەسانێک کە بە تەواویی بلۆک کرابن، بەگوێرەی بڕیاری جێبەجێکاریی لە لیستی 13599. ئۆفیسەکە بڕیاری جێبەجێکاریی لیستی 13599 دەسڕێتەوە، وەک بەشێک لە کۆتاییهێنان بە بەشداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە. بۆ بینینی تەواوی لیستی ئامانجە سزادراوەکانی ئەمڕۆ.
وەک بەشێک لەوەی ئەمڕۆ، سزای گرنگ لەگەڵ زۆربەی کەسەکان گوێزرانەوە لە لیستی 13599ەوە بۆ لیستی سزادانەکانی ئەمریکا (جیا لەو دامەزراوە داراییە ئێرانییانە کە ناسێندراون وەک ئەوەی بەدواداچوونی بیانگرێتەوە لە چوارچێوەی لیستی 13599) دەکرێت سزا بیانگرێتەوە. ئەو جۆرە کەسانە نیشانە دەکرێن وەک زانیاریی زیاتری سزاکان ملکەچ بێت بۆ سزا دووەمییەکان لەناو لیستی سزادراوەکانیان.
ئەم کردەیە ڕژێمی ئێران دەکاتە ئامانج، نەک گەلی ئێران. ئۆفیسەکە بەردەوام دەبێت لە هێشتنەوەی دەستەڵاتدارێتییە مرۆییەکان و ڕیزپەڕەکان بۆ سزاکانمان لەسەر ئێران کە ڕێگە بە فرۆشتنی کەرەستە کشتوکاڵییەکان، خۆراک، دەرمان و ئامێری پزیشکی بە ئێران دەدات.
خستنەڕووی هەنگاوەکەی ئەمڕۆ
لە 8 ئایاری 2018 سەرۆک (ترەمپ) بەشداری ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەستاند، لە هەمان ڕۆژدا، سەرۆک یاداشتی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکایەتی -11 ڕاگەیاند، فەرمانی کرد بە وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینە کە دەستبکەن بە هەنگاونان بۆ دووبارە سەپاندنەوەی هەموو سزا هەڵگیراوەکان، یان ئەوانەی بەهۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگیراون. هەروەها ئامادەکاری بکەن بۆ دووبارە ئامادەکردنەوەی لیستی ئەو کەسایەتیانەی کە لە لیستی سزادراوەکانی ئەمریکا سڕاونەتەوە بەهۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە. سەرۆک فەرمانیکرد ئەم هەنگاوانە لە نزیکترین کاتدا تەواوبکرێن و بەهەموو شێوەیەک نابێت لە دوای 8ی ئایاری 2018ەوە زیاتر لە 180 ڕۆژ زیاتریان پێبچێت.
دوێنێ دوایین ڕۆژی ئەم 180 ڕۆژە بوو، بۆیە ئەمڕۆ هەموو سزاکان، یانیش سزا هەڵگیراوەکان بەهۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە دووبارە و بە کارابوونەوەی تەواو دەسەپێندرێنەوە.
وەک بەشێک لە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا و دووبارە ئامادەکردنەوەی لیستی ئەو کەسایەتیانەی کە بەهۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە لە لیستی سزادراوان لابرابوون، بە سەدان ئامانج و کەسایەتی دیکە ئەمڕۆ خراونەتەوە نێو لیستی سزادراوانی ئەمریکا (SDN). لە نێوان ئەم دامەزراوە و کەسایەتیانە، 92 ناوەندیان خاوەنیان، یانیش کۆنترۆڵکراون لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی غەدیر، کە پێشتر لەلایەن OFAC وەک ناوەندێکی وەبەرهێنانی سەربە دەستەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئیمام خومەینی (EIKO).
لەگەڵ ئەمەشدا، کەسایەتییەکان و هەروەها کۆمەڵە قەدەخەکراوەکانی دیکە کە پێشتر خرابوونە نێو لیستی E.O. 13599 گواستراونەتەوە نێو لیستی سزادراوەکان SDN List. نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرماییەکانی بیانی OFAC، لیستی E.O. 13599ی سڕیووەتەوە، کە لە 16ی کانوونی دووەمی 2016 درووستکرابوو بۆ ئاماژەیەک بۆ باری بەردەوامی ناوەندە قەدەخەکراوەکان وەک لە لیستی E.O. 13599داهاتووە و بە دەستەواژەی ''حکومەتی ئێران'' یان ''دامەزراوە داراییەکانی ئێران'' پێناسەکراوە.
هەروەها هەموارکردنەوەی یاسای سزای مامەڵە داراییەکانی ئێران (ITSR) ئەمڕۆ کارادەبێت کە ئەمەش کاردانەوەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانە بۆ چەند سێکتەرێکی دیاریکراو لە بڕیاری جێبەجێکاری 13846 و هەروەها گۆڕانکارییەکان لە لیستی سزاکان SDN List و لیستی E.O. 13599.[1]
#05-11-2018#