کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان لە 01-05-1979 کۆبوونەوەیەکی کرد، کە ژمارەیەک لە کادیران و سەرکردایەتی کۆمەڵە و لە ئەنجامدا لە کۆبوونەوەکە بەوە گەیشتن کە ناوی ک.م.ل.ک. ببێت بە: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
بۆیە لە ژمارە (4) ی وەرزنامەی کۆمەڵە، بەهاری (1979) ، نووسراوە: (کۆمەڵە، ئۆرگانی ناوەندی کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان)
وە لە ژمارە (5) ی وەرزنامەی کۆمەڵە هاوینی (1979) دا نووسراوە: (کۆمەڵە، ئۆرگانی ناوەندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)
سەبارەت بە مێژووی بەستنی کۆنفرانسەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەمشێوەیە بووە:
یەکەمین کۆنفرانسی کۆمەڵە لە (01-05-1981 لە دۆڵی مالیمۆس لە نزیک دێی کانی زەرد لەتەک چیای بڵفەت بەسترا) .
دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵە (21-08-1982 خڕی ناوزەنگ لە هۆڵی شەهید شەهاب بەسترا) .
کۆنفرانسی سێی کۆمەڵە لەنێوان (10-07 تا 22-07-1985 لە بناری کانی سێوی مێرگەپان بەسترا) . [1]