ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە ناوچەکانی بارزان و #سیدەکان#-ی باشووری کوردستان و ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کردووە و کوژرانی 15 سەرباز و برینداربوونی 5 سەربازی تورکیاشی ڕاگەیاند.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
(هێزەکانمان ڕۆژی 7ی تشرینی دووەم\16ی گەڵاڕێزان لە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان دژی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر تەپێ خوەدێ، چالاکییەکیان کرد. لە 3 قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 5 سەنگەری دوژمن ڕووخێنران و 10 سەرباز کوژران.
لە لێلیکان 4 سەنگەر ڕووخێنران و 2 سەرباز کوژران
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی لێلیکان-ی ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجام دا. گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا و لە ئەنجامدا 4 سەنگەر ڕووخێنران، 2 سەرباز کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون. لە دوای چالاکییەکە کاتژمێر دەوروبەری 18، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆمبارانی دەوروبەری گردی لێلیکانیان کرد.
گەریلاکانی یەژا ستار لە چەلێ چالاکییان کرد؛ 3 سەرباز کوژران
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) ڕۆژی 7ی تشرینی دووەم\16ی گەڵاڕێزان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە سوپای تورکی داگیرکەریان دا لەسەر گردی شەهید بۆتان. گورزی تووند لە سەربازان درا و 3 سەربازی دوژمن کوژران.
درۆنێک لە زاپ خرایە خوارەوە
7ی تشرینی دووەم\16ی گەڵاڕێزان کاتژمێر 8:30، درۆنێک کە لەسەر دەڤەری کەلا بێدەهێی هەرێمی زاپ دەسووڕایەوە و دەڤەرەکەی دەپشکنی، لە لایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە.
لە جۆلەمێرگ شەرێکی سەخت ڕوویدا
سوپای تورکی داگیرکەر 28ی تشرینی یەکەم\6ی گەڵاڕێزان لە ناوچەکانی دۆڵی مارینۆس و ئانیتۆس-ی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەنێوان سەربازانی داگیرکەر و هێزەکانماندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. زۆر سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون. لەم شەڕەدا هەڤاڵانمان ئاندۆک گەودا، ئاندۆک چالدێران و چیاگەر زاگرۆس کە قارەمانانە لە دژی یەکینەکانی دوژمن شەڕیان کرد، شەهید بوون. زانیاریی زیاتر دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر ئاشکرا دەکرێت.)[1]
#08-11-2018#