لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، وەرزشوانانی ئیلامی توانیان زیاتر لە 430 میداڵی جۆراوجۆر لە بوارە وەرزشییەکاندا لە ئاستی ئێران، لیگی جیهانی، ئاسیایی و نێونەتەوەیی بەدەست بهێنن.
جێگری سەرۆکی هەیئەتی کاراتەی پارێزگای ئیلام لە وتووێژیکدا لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر، باسی لەوە کردووە، وەرزشوانانی ئیلامی لە ڕشتەی کاراتەدا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، توانیویانە 437 میداڵ لە ئاستی نێونەتەوەیی و جیهانی، ئاسیایی و نێوخۆیی بەدەست بیهێنن.
تەیبە خورانی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هەزار و 231 وەرزشوانی ئیلام لە 119 تیم کە لە 71 تیمی پیاوان و 48 تیمی ژنان پێک هاتبوون، بە بەشداریکردن لە کێبڕکێیە جیهانی و نێوخۆییەکان باشترین پلەکانیان بۆ خۆیان مسوگەر کردووە.
بە وتەی جێگری سەرۆکی هەیئەتی کاراتەی ئیلام، ئەو سەرکەوتننانە لە لایەن وەرزشوانان لە حاڵێکدایە کە پارێزگای ئیلام لە ڕیزی پارێزگا بێبەشەکانە و کەمترین خزمەتگوزاری و پێداویستیی وەرزشیی بۆی دابین کراوە، بەڵام لەو حالەشدا کاراتەکارانی ئیلامی کارنامەیەکی ڕەنگینیان بۆ ئەو پارێزگایە بەدەست هێناوە.
پارێزگاکانی کوردستان لە هەموو بواریکدا بە تایبەت لە بواری وەرزشی کەمترین خزمەتگوزاریان هەیە و حکوومەت بە هیچ شێوەیەک بە نیسبەت پوتانسیەلی وەرزشی و توانایی وەرزشوانانی کوردستان، گرینگی بە کوردستان نادات و ورزشوانانی کورد سەرەڕای ئەو هەموو گیر و گرفتانە، لەسەر ئیرادەی خۆیان و بیپاڵپشتی حکوومەت بەردەوام باشترین پلە جیهانییەکان بەدەست دەهێنێن.[1]
#18-11-2018#