ئەم کتێبە لە نووسینی مامۆستا(جەمال عەبدول)ە، باس لە بیرۆکەی دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی دەکات لە 14 /11 /1992 وە هەروەها باس لە پێکهێنانی لیژنەیەک لە کەسانی دڵسۆز و کارەکانی ئەولیژنەیە دەکات لە پێناو بنیاتنانەوەی زانکۆدا، لەگەڵ بونی کۆمەڵێک بەڵگەنامەو وێنە ی تایبەت بە کارەکانی دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی، بۆ یادی یۆبیلی زێڕین یادی 50 ساڵەی دامەزاراندنی زانکۆی دایک زانکۆی سلێمانییە.