ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە لە ڕۆژی 19ی تەشرینی دوویەم/28ی خەزەڵوەر فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە کاتژمێر 13:00 دا دەورووبەری گوندی سێلێ-ی #قەندیل#-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کردووە. ئەوبۆردومانە زیانی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.
لەهەمان ڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر 12:20 خولەکدا دۆڵی شێڤێ-ی ناوجەی ئاڤاشینی بۆردومان کرد. لەئەنجامی ئەوبۆردومانەدا 2 هەڤالی ئێمە بەناوەکانی سیابەند و فورات شەهید بوون.
ناسنامەی ئەو دوو گەریلا شەهیدە دواتربڵاودەکەینەوە.[1]
#20-11-2018#