دواڕۆژ، زریان محەمەد
سەرۆکی لقی
سلێمانیسلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاشکرای دەکات: بەپێی ئامارەکان لە کوردستاندا هاووڵاتیان ڕۆژانە زۆرترین کاڵاوشمەکی ئێران بەکاردەهێنن.
یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو بەدواداچونەی ئێمە ئەنجاممانداوە لەسەرجەم کوردستاندا هاووڵاتیان بەکارهێنەری کەلوپەل و کاڵای ئێرانین لەتەواوی شارەکانی کەردستاندا.
ڕاشیگەیاند: لەسنوری سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە،
گەرمیانگەرمیان و ڕاپەڕین لەمارکێت و بازاڕەکاندا 80%و لەشاری
هەولێرهەولێر 55% و لەشاری
دهۆکدهۆک 40%ی خەڵک بەکارهێنەری ماددە ئێرانییەکانن.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا: لەئێستادا گۆڕینی ئەو ڕێژە زۆرە بە وڵاتێکی دیکە لەسەر کوردستان زۆر دەکەوێت، بۆیە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری ئەو پەیوەندییە بێت و هاوکار و کارئاسانی زیاتر بۆ کاری بازرگانی بکات.
رونیکردەوە: لەدوای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە لەکوردستاندا هەرزان بووە و گرانتر نەبووە.
پێداچوونەوە: سیروان محەمەد
[1]
22-11-201822-11-2018