کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,663
وێنە
  123,884
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,547
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
خاليدی هەژار
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
خاليدى هه‌ژار
خاليدى هه‌ژار
خالیدی هەژار
لەدەرباری وڵاتێکی داگیرکراو، هەتیوێکی نەخوێندەوار، دەبێتە خامەیەکی هەڵکێشراو
ناوی تەواوی (خالید خەلیل قادر خەلیل)ە ساڵی (1968) لە گوندی (شەوگێڕ)ی شارەدێی (#شوان#)ی شاری #کەرکووک# ناوچەی (شێخ بزێنی خواروو) چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هاوڕێیەکی بەناوی (سامان کەڵوڕی) نازناوێکی پێبەخشیووە بەناوی (خالیدی هەژار) خالیدیش ڕەزامەند بووە بە نازناوەکە و لە دوای ئەمەوە بە (خالیدی هەژار) خۆی ناساندووە لە هۆنراوەەکانیدا، خالید لە تەمەنی (4)ساڵیدا باوکی دەمرێت و هەتیوو دەکەوێت و ساڵی (1972) ماڵیان دەچێتە گەڕەکی (ئیمام قاسم)ی شاری کەرکووک، ساڵی (1973) لە تەمەنی (5)ساڵیدا دووبارە هەتیوو دەکەوێتەوە کاتێک دایکی شوو دەکاتەوە ماڵەباوانی لەدایکی دەسێننەوە تەنیا خۆیی و خوشکێکی لە ماڵی (مامە دەروێش)ی بەخێودەکرێن.
لە تەمەنی (9)ساڵییەوە ساڵی (1976-1977) دەکرێتە شاگردی کارگەی بزمار لەنزیک گەڕەکی خانەقای کەرکووک بۆماوەی زیاتر لە (6)مانگ، ساڵی (1978-1979) لە تەمەنی (10)ساڵیدادەبێتە (گوڵە بە ‌ڕۆژە فرۆش) هەندێکیش دەبێتە شاگردی پاس (سەکنی پاس) ڕۆژانە بە (500فلس) ودواتریش ساڵی (1979-1980) لە گەڕەکی (ڕەحیماوا) دەبێتە شاگردی چایەخانەی (حەمەلێفە) بەرۆژانەی (750)فلس و ساڵی (1980-1984) دەبێتە شاگردی کەبابخانەی (ئەربیل) خاوەنەکەی (مام حەمەڕەحیم) ناوێک بووە و بەرۆژانەی (1000)فلس کاریکردووە دواساڵی شاگردی کەبابخانەی کرێی ڕۆژانەی لەلای وەستا (شێخ مەجید و وەستا ڕەزای کەبابچی) خۆیداوە لە (4500)فلس.
ساڵی (1984) بەدواوە لە تەمەنی (16)ساڵیدا پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی شۆڕشی گوڵانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە (‌نەوزاد) ناوێکەوە دەکات، هەمان ساڵ پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات لە (شاخی سوورێن) لە لقی سێی ناوچەی (چەمچەماڵ) لەلای (ئەحمەد فەتحوڵڵا)لێپرسراوی ناوچەی چەمچەماڵ چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کردووە، ساڵی (1987) هاتۆتەوە ناوچەی (شوان) و ساڵی (1988) دوای ئەنفالەکان لەگەڵ (#تیپی 21ی کەرکووک#)ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕۆیشتووە بۆ سەر سنوور و گەڕاوەتەوە لای هێزەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ناوچەکانی (دۆڵەتوو و گۆڕەشێر و نۆکان) لە لقی سێی پارتی و ناوچەی شوان ماوەتەوە لەنێوان (1988-1990)، بەر لە ڕاپەڕین سەنگەری خەباتی لە ڕیزەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) گواستۆتەوە بۆ ڕیزەکانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) و پەیوەندی کردووە بە تیپی 21ی کەرکووک ئەو کاتەی (سەرباز حسێن) فەرماندەی تیپەکە بووە، لە شەڕی ناوخۆی نێوان هەردوو حزبی (پارتی و یەکێتی) چەکی پێشمەرگایەتی داناوە لەسەر بنەمای بڕوا نەبوون بە شەڕی ناوخۆ و دواجاریش ساڵی (2000)بەتەواوەتی لە ڕیزەکانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دوور دەکەوێتەوە و بەیەکجاری دەستبەرداری سیاسەت دەبێت.
خالیدی هەژار بەنەخوێندەواری خۆی پێگەیاندووە و لە پێشمەرگایەتی و لەشاخ (پشتیوان کادیر) هاوکاریکردووە بۆ ناسینی پیتەکان و نووسین و دواتریش خوێندەوە، ساڵی (1994) یەکەم هۆنراوەی پێ نووسیووە بەناوی (وەڵامدانەوە) کە کچێک تەنیا یەک دێری بۆ نووسیووە (شادی ژیانم شادی ژینتە) ئەویش بەو شێوەیە لە مانگی کانونی یەکەمی 1994 لە کۆمەڵگەی (#بنەسڵاوە#) وەڵامیداتەوە:
بەدوای سڵاوی تۆدا سەد سڵاو
سڵاو لەتۆبێ پڕ عەتر و گوڵاو
لەگەڵ نەسیمی بەیان تێکەڵاو
پڕشنگی شادیت بەسەردا بڵاو
تۆ کەژیانی من چاک دەبینی
بەئازار دەژیم بەماتەمینی
غەرقەم لەبەردا دایم بەشینی
یاخوا تۆ ژینی وا قەت نەبینی
هەستم بەهەستی پاک و جوانیە
دڵ و گیانیشم بە قوربانتە
ئەوە هۆی بوونی هەستی جوانتە
کەشادی ژیانم شادی ژیانتە
گەروایە منیش مەرگت نەبینم
ئەگەر بێت و من مەرگت ببینم
یاخوا زوو دەرچێ گیانی شیرینم
لەپاش مەرگی تۆ بۆچی بمێنم
ئەم هۆنراوەی خالیدی هەژار پەیوەندی بە ئەوین و ئەڤینداریەوە هەیە و هەر لەویشەوە سەرچاوەی گرتووە.
خالیدی هەژار شەڕی ناوخۆی یەکێتی و پارتی (1994-1998) زۆر کاری لێکردووە و هۆکاری سەرەکی وازهێنانییەتی لە خەبات و سیاسەت لەو ڕووە وە کاریگەرییەکەی بە هۆنراوەیەک داڕشتووە بە ناونیشانی (شەڕی ناوخۆ) و نووسیویەتی:
میللەتێکین بەسەد دەرد و بەسەد ئافات و بەڵاوە
چەپۆکی هەموو زۆردارێک لەتەپڵی سەرمانی داوە
سەرتاسەری ئەم وڵاتە بەدەستی دوژمن وێرانە
ئاوی جۆگە و کانی و ڕووبار بەخوێنی کورد واخوێناوە
دووکەڵی خاکی سوتاوم بۆتە تانەی دوو چاوەکەم
ڕۆژی ڕەشی ئەنفالیشم هەتا مردن لەبەرچاوە
کۆرپەی ساوای کوردی هەژار بوون بەچنگێ گۆشتی برژاو
بەهەزاران لاشەی دیکەش لەزنجیری تانک ئاڵاوە
چەندین هەزار کیژۆڵەی کورد بوون بەدیلی دەست دوژمن
دەفرۆشران کچی دیلی کورد لەو عەرعەر و بەسرە و فاوە
کیمیابارانی هەڵەبجە و گوندی گۆپتەپە و شێخ وەسان
نرکەی بۆمبا و هاواری کورد هەتا مابم لەگوێم ماوە
شوێنەواری شارودێمان هەروا ماوە وا لەبەرچاو
کەچۆنها تەخت و وێرانە و بەچ ئاگرێک سوتاوە
تەماشاکەن چی بەسەرهات ئەم وڵاتە بەدەست دوژمن
ئەسەف بۆ کورد نەبای دیووە و نەبارانی لەسەر داوە
لەپاش هەموو ماڵوێرانی و دەربەدەری و ئاوارەبوون
کەچی ئێستا بەتیری کورد لاشەی کورد لەخوێن گەوزاوە
گیرۆدەی دەستی ناپاکە هەموو خەڵکی ئەم وڵاتە
بۆیە بەدەرد و بەڵاو ئافات لەسەر ئەم خاکە باراوە-ساڵی 1997لەگەرمەی شەڕی ناوخۆ
خالیدی هەژار ڕێنوێنی و ئامۆژگاری بۆ ژیان هەیە و خۆی پەند و ئەزموونی لەوژیاندا بینیوە و دەیەوێت ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی بکات و لەچوارچێوەی پەند و ئامۆژگاری زۆر هۆنراوەی نووسیوە وەک نموونە:
ئەی داخ سەد داخم دراوە لەدڵ
دەروون هەردەم پڕ لەجۆش و لەکوڵ
لەم ڕێگە سەختەی پڕ دەردی ژیان
زۆرجاران ڕازو هیوام نایە گڵ
یان فەرمویەتی:
ئەم دونیا سەراو ڕێگا و بانێکە
چوون خۆراکی سەر سفرە و خوانێکە
چێژی ژین ئەنجام مەرگە دەیچێژین
لەم دونیا مرۆڤ هەر میوانێکە
ژیان و مەودای تەمەن وەک تاوە
بۆ تاوێک لەدەست نەدەی ئەو تاوە
لە و تاوە تاوێک بەدەست نەهێنی
تاریکی دەبەی لەجێی ئەو تاوە
خول ئەدا چەرخی دەوران دەمێکە
ژیان وەک خوان و چێشتی جەمێکە
لەبیابانی ژین ڕێبواری ماندوین
ئەم دونیاش سەرای سات و دەمێکە
خالیدی هەژار هۆنراوەی پێنج خشتەکی لەسەر سەردەمی منداڵی خۆی نووسیووە و دەڵێت:
لەسەرەتاوە کەمن خوڵقاوم
بێ فێڵ و درۆ و بێ بەند وداوم
بەڵام بێ چارە و مات و شێواوم
دەردی بێ کەسی سەری لێ داوم
وەک لەزیندان بم دەست بەندکراوم
لەسزاکێشی بێ تاوانیم دا
لەناو ژیانی سەرگەردانیم دا
حاڵم بێ حاڵە لەبێ لانیم دا
هەر لەتەمی چوار ساڵانیم دا
بێ برا و کەس بێ دایک وباوم
چی بوو کەڵکی من لەو دونیا بوونم
خۆ زۆر چاتر بوو نەبوایە بوونم
لەبەربێ کەسی مات و زەبوونم
لەسەر ئەم خاکە لەڕۆژی بوونم
تاکو ئێستاکە قەت نەحەساوم
دەواران ژەهراوی خەستی پێ چەشتم
دەرد و خەفەت بوو خهواردن و چێشتم
بێ گیانی کردم بەڵام نەی نێشتم
تەمەن چوار ساڵ بووم باوکم جێی هێشتم
لەم شار و لەودێ بێ کەس ژیاوم
من هەر پیادە خەڵکیش بەسواری
عالەم بەدڵی شاد من بەخەمباری
کەوتمە ژێر بارودەستی زۆرداری
چۆن لەیادم چێ ئێستا ئازاری
بێ دایک وباوکی هەتاکو ماوم
دوای ئەو هەموو ناورانەوە و ناگوزرییە مامە دەروێشی دەروویەکی پڕ خێری لێکردووەتەوە کیژێکی خۆی داوەتێ و لەبرازاوە کردویەتییە کوڕی خۆی بۆیە خالیدی هەژاریش ئەم هۆنراوە بۆ ئامۆزا هاوژینەکەی هۆناندۆتەوە دەڵێت:
پای پەیژەی ژینم مەرگ نەیشکێنێ لێم
لەسەر مانگیش بیت بۆ دیدارت دێم
جێگە و مەسکەن و شوێن و دیارت
لەهەرلابێ من ڕێبواری ئەو ڕێم
خالیدی هەژار تێکەڵکێشی لەگەڵ هۆنراوەی زۆرێک لەشاعیرانی وەک خەیام و هەژار و هێمن و حەمدی وتاد کردووە لە چوار خشتەکی و پێنج خشتەکیدا هەستە نیشتمانپەروەری و دڵدارییەکانی تێکەڵ بەدەقی هۆنراوەی ئەوانەوە کردووە و لەوانیشەوە ئیلهامی خۆی ڕشتووە بەناو هۆنراوەکاندا وەک:
پێنج خشتەکی لەسەر هۆنراوەی مامۆستا هێمن موکریانی
تاکەی دێوانە و لانەواز ڕوو بەکێوان ببمەوە
بەرە و تارمایی بوولێڵی تاریکی شێوان ببمەوە
هەردڵ بەئازاری عەشقت وابێ هەتوان ببمەوە
(تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرە و ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە)
لە ستایش و پیاهەڵدانی نیشتمانی کوردان و کەرکووکی باباگوڕگوڕدا لە پێنج خشتەیەکی لەگەڵ حەمدی ساحێبقڕاندا نووسیویەتی:
ئەی وڵاتم هەموو دونیا بەئارەزووی سەیرانتە
بەتاسەی دیدەنی دەشت و سەربەندی کێوانتە
بۆکانگای پڕ لە ئەڵماسی زەمبور و کەیوانتە
(ئەی وەتەن ڕۆم وعەجەم موشتاقی کوردستانتە
ئیفتخاری میللەتی کورد شەوکەتی عینوانتە)
پێنج خشتەکی خالیدی هەژار لەگەڵ هۆنراوەی خەیام-دا
عالەم گوڵزارە و ژین بەهارێکە
ئەگەرچی مرۆڤ کەبێ بارێکە
باری بۆ ژێرگڵ ئەو دوابارێکە
لەهەر دەشتێکا کە گوڵزارێکە
ڕەنگی گوڵ خوێنی شەهریارێکە
چەن شاوشابانو ڕۆیشتو و هاتوو
کوانێ جیاوازی هات و نە ‌هاتوو
هۆشت بێ ئاخر حاڵی بە ‌هاتوو
وەنەوشەی مۆری لەگڵ دەرهاتوو
خالێکی جوانی ڕووی نیگارێکە
هەروەها خالیدی هەژار ئەوین و نیشتمان لەئامێزی یەکتر دەکات و بۆ هەردوو کیان ئەویندارە وەک دەفەرموێ:
بەگۆشەی چاو لێم مەڕوانە تۆ گۆشەگیرم مەکە
بەوەڵلا کوردم ئەسیرم، دوو جار یەخسیرم مەکە
پێکراوی تیری چوار دەستم لەچوار لاوە بەقوربان
بە و پەیکان و ژێ و کەوانەش تیرە بارانم مەکە
ئەم بابەتە 2,332 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1968 (57 ساڵ)
ئاستی خوێندن: نەخوێندەوار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کەرکووک
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 24-11-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-11-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,332 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 24-11-2018 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!