ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
مەلا خدر-دەشتی (1909-1957)
بە جۆشی دڵ
بە جۆشی دڵ ئەگەر ئاور لە دنیا بەر نەدەم چبکەم؟
بە نووری تۆبە ڕووی ڕەشم ڕووناک نەکەم چبکەم؟
دەبا هەستم هەتا ماوم مەدامی چۆڵ و سەحرابم
لە دەروازەی محەمەد گەردەنی خۆم دانەخەم چبکەم؟
لە ڕێگەی مەککە و تاییف وەکوو سەگ گەر نەلورێنم
لە مەحشەر چونکە بێ نەقدم ئەگەر زاری نەکەم چبکەم؟
مەدینەی تۆیە جێگایی دەخالەت یا ڕەسولوڵاﮪ
لەکەم دەستی دلێ من ڕوو لە نەینەوا نەکەم چبکەم؟
منافق هەر منم ڕەحمێ بفەرموو (یا ئەبەلقاسم)
لەسەر پردی سیراتا تۆ نەجاتم گەر نەدەی چبکەم؟
ڕەفیقانم مەڵێن ناساغە دەشتی سا چ تەدبیرێ
کە تەدبیریش دەکەن تەدبیری عەفووم بۆ نەکەن چبکەم؟ [1]