ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
هێمن 1921- 1986
بارگەی یاران
دێت و ڕادەبڕێ وە کوو سەروی ڕەوان من چیبکەم؟
کە بەقووربانی نەکەم ڕۆحی ڕەوان من چیبکەم؟
قەدی ئەو شۆخە وەکوو دووخ و خەدە نگە ئەفسوس
پشتەکەم کۆمە وەکوو ماڵی کەوان من چیبکەم؟
تازە هەنگاوی شلم کوانێ دەبێ بۆ شەوڕاو
جوانە زۆر جوانە بەڵێ ڕەوتی کەوان من چیبکەم؟
زەبری ئاوزەنگی بڕا و شل بووە دەستی جڵەوم
دێ دەنا پڕمەیی بۆر و بدەوان من چیبکەم؟
ژوانی خۆشی هەڕەتی لاوەتی دێتە خەونم
کاتی ئاویلکە لەگەڵ زیندە خەوان من چیبکەم؟
شەو هەتا ڕۆژێ لەبەر ئێشی لەشم ناڵەم دێ
دێتە گوێم دەنگی (گەلۆ) و (نیوەشەو)ان من چیبکەم؟
بارگەیان تێکەوە پێچاو بەڕێ بوون یاران
لە دنێ وا بە تەنێ پاشی ئەوان من چیبکەم؟
ژیانی من ئێستە وەکوو خۆری دەمی زەردەپەڕە
پێم نەما تین و گوڕ و هێز و تەوان من چیبکەم؟
(سروە) هات خونچە گوڵی باخی ئەدەب پشکووتن
باخەوانی گەرەکە تازەجەوان من چیبکەم؟
ئاو نەبوو ئەو دەمی (هێمن) مەلەوانی کورد بوو
ئاو شوکور زۆرە وەرن زوو مەلەوان من چیبکەم؟ [1]