ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
عەونی
لە دووری تۆ دڵی زارم ئەگەر زاری نەکا چ بکا؟
لە چاوان خوێن وەکوو دیجلە و فورات جاری نەکا چ بکا؟
وەکو بولبول بە شین و ناڵە گوڵشەن گەر نەشێوێنێ
لە دەستی باغەوان شەکوا لە بەدکاری نەکا چ بکا؟
لە شامی پەرچەمت گەر شەمعی ڕوخسارت بگیرسێنی
وەکوو پەروانە دڵ گەر مەشقی دڵداری نەکا چ بکا؟
لە گۆشەی بێکەسیدا بێ ئومێدو بێ ئەمەل ماوە
لە ژین بێزارە داوای مەرگی یەکجاری نەکا چ بکا؟
ئەوەی کوشتەی نیگاهت بێ بەدەرمان ناکرێ چاری
لەلای تۆ گەر بەیانی دەرد و ئازاری نەکا چ بکا؟
کەسێ گەر بەستەیی زولفی کەمەندی یاری شیرین بێ
وەکوو فەرهاد لە بێستون کۆهکەنکاری نەکا چ بکا؟
گووتی عەونی ئەگەر بێ، باخەوانی باخی سینەم بێ
بە نارنج و تورنج و سێو و بێ، یاری نەکا چ بکا؟[1]