زنجیرە دۆسێیە فرهەنگی فکرییەکان دۆسێی ژمارە 4
نووسین: #محەمەد هەریری#
لەو وتارانە بۆتان ڕوون دەبێتەوە، من زۆر زوو هەستم بە مەترسی ئەو خوڕافاتە کرد، کە بە ناوی پزیشکی پێغەمبەرایەتی بڵاویدەکەنەوە. هەر زووش خەڵکم لێ ئاگادار کردەوە، بەڵام لەبەر زاڵبوونی سۆزی کوێرانەی دینی ونەبوونی ڕێکاری حکومی وهوشیاری تەندروستی، ئەو دیاردەیە پەرەی سەند و دەیان مەلا عەلی لە سەرتاسەری کوردستان دروست بوون، بە ناوی دین خەڵک ڕووتدەکەنەوە. مەلا عەلی کەڵەک دیارترین و زەقترین بازرگانی ئەو بوارەیە بۆیە بە تایبەتی لەسەر ئەو دەوەستین، ئەگینا سەدان مەلا عەلی تر دروست بوون لە چوارچێوەی کوردستان لە غیابی قانون و هۆشیاریدا.
ئەو پیاوە چەند تێی ڕادەمینێم کاسبکارێکی زۆر چاک و وریایە، لە هەر بەرنامەیەک داوەت دەکرێت سێ چارەگی وەختی بەرنامە بە سوێند خواردن و قورئان خوێندن بە ئاواز و تەجوید وتلاوە، و شان ماچکردن و بەقوربانی چاوە ڕەش و زەردەکانت بم، وبەرگری لە خۆکردن دەکوژێت.. میکانیزمی زۆر سەیر بەکار دەهێنێت بینەرێکی ساویلکەی زۆر دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی.
گوێی لێ بگرن بزانن هیچ میدیایەکی موحتەڕەم هەیە شێتێکی وا خوڕافاتچی بێننە ناو خەڵک؟!
ئەوە چ شێتخانەیەکە ئەو مەلایە نەخۆشە چارەسەری خەڵکە نەخۆشەکە بکات؟! وادیارە میزی حوشتر مرۆڤ تووشی ئەنفلەوەنزای حوشتر دەکات. کێشەکە ئەوەیە هەموو کەرتەکانی ژیانی کوردستانی باشوور پڕ لە ئاشوب و کێشەیە، مەلا عەلی کەلەکیش بەشێکە لەو وەزعە گەندەڵە گشتیە.