ئاگر؛ ئاور؛ ئایەر
آتش. [1]
ئاگر: لە فەرهەنگی شێخانی دا
ئایەر • ئاتر • ئار • ئازەر • ئاور • ئەر • ئاهێر • ئاییر • ئاوییر • ئاتەش • دۆز • ئێر • یاگسی • ئاهۆر • ئێگر
ڕوناکی و گڕ و گەرمایەکی لەسوتانی سوتەمەنی (دار، خەلوز، نەوت، گاز) بەدەست دێت و بۆ ڕزگاربوون لە سەرما و بۆ چێشت لێنان و مەبەستی جۆر بە جۆری ژیان کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
ئەو ماڵەکەی ئاگر گەشە، لێ یان بمرێ بیست و شەشە [هونراوە، ل72]
ئاوی کریا ئاویرەوە [ئاوکرا بە ئاگردا]
ئارات بۆ بکەمۆ وە پێوە و چەخماخ [گوڵاڵە، ل20]
ئاوری بەردەدا لە بەندەن، گڕی خومپارە و بازووکا [تاریک و ڕوون، ل194]
خورج ئێگر گرت... [مجێور، ل415]
لێرەش لە نێو ئاگر و ئاسندا، لەبەرامبەر تانک و تۆپی دوژمندا [تاریک و ڕوون، ل165]
ئایرو دوو بڕیا: ئاگر و دووی بڕا
ئاتر: fire ناو -ناوی فەرمان: ئاتەش. ئاتەر+ش. ئاور، ئازەر، ئاهیر، سووتانی بەرەنجامی کارلێکی کیمیایی هێسنەکان لەگەڵ ئۆکسیژن، کە بە زۆری ڕووناکی و گەرما و دووکەڵی لەگەڵە.
عەرەبی: حریق
نەرویجی: ild
دەری: فارسی: آتش.
#فەرهەنگی شاسوار#
#سیامەند شاسواری#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!