لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەڕەشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان پەرەی ستاندووە و گەیشتووتە دۆخی هێرش. هەمووان دەزانن کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بە ڕەسمیی مۆڵەتی کارکردنی لای حکومەتی فیدراڵی ئێراق هەیە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندی بێت. تا ئەمڕۆش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داواکارییەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پەسەند نەکردووە کە ئەوە بۆ چوار ساڵ دەچێت دایان ناوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە کوڕان و کچان و پیاوان و ژنانی ئازادیخوازی باشووری کوردستان پێک هاتووە کە لە سەر بناخەی خۆبەخشیی و دڵخوازانە کار دەکەن و یەکێکە لەو ڕێکخراوە کوردستانیانەی دژ بە سیستەمی داگیرکەریین. تەڤگەر هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگای ئاشتیی و دیموکراسیی دەدات و تەواوی چالاکیەکانیان جەختکردنە لە سەر بەهێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی و هاوسەنگەریی هەمووان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی سیستەمێکی پلورالیستی ژناندۆست و پارلەمانیی دیموکراتیک.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە خەم و نیگەرانییەوە لە وەڵامنەدانەوە و خواستی وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نەدانی مۆڵەت بە تەڤگەر هەیە و ئێستایش دەیانەوێت بارەگاکانیان دا بخەن. هەموومان پێویستە ئەو بەڕێوەبەرایەتیەی لە باشوور هەیە بەرەو پلورالیزم و دیموکراسیی بەهێز بکەین. پراکتیکی ئیسۆلەکردن و سەرخستنەسەر و ڕێگالێگرتن و قەدەخەکردن ئەو شێوازانە نیین کە دەبن بە هۆی بەهێزکردنی باشوور، بەڵکو هێندەی دیکە بارودۆخەکە دەوورووژێنن. داگیرکەران باش دەزانن کە ناتوانرێت بە قەدەخەکردن هیچ تێکۆشانێک بووەستێنرێت. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دەیانەوێت کورد لە ناو خۆدا بخەنە شەڕی دەستەوئێخەی یەکترەوە.
ئێمە لایەنانی بەرپرسیار هۆشیار دەکەینەوەکە دەوڵەتی تورکیا بە تەنیا بە داخستنی ئەو بارەگایانە ڕازی نابن. ئەوانەی لە سیستەمی داگیرکەریی لە کوردستان تێگەیشتوون، دەزانن کە پلانی ڕاستەقینەی داگیرکەران داخستنی دووان و سیانێک لە بارەگای ئەم یان ئەو نییە، بەڵکو ئاقڵمەندانە و پلانبۆکراو دەیانەوێت شەڕ بخەنە ناو ماڵی کورد و ڕیزبەندی خەباتە ئازادیخوازیەکەی بشێوێنن. ئەردۆغان کە یەکێکە لە کەسایەتییە دۆڕاوە شەرمەزارەکانی جیهان، بە هاوکاری ئێران، دەیانەوێت پلانی خۆیان بۆ بە تەواو وێرانکردنی باشووری کوردستان بە ئەنجام بگەیەنن.
پلانی تورکیا و ئێران زۆر لە سنووری باشوور گەورەترە و ئەمە هەنگاوگەلی سەرەتایین. لەبەرئەوە #سلێمانی#ی دەبێت وەکوو هەمیشە نەترسانە دەرووازەکانی ئاوەڵە بێت و پێ نەنێتە مێژوویەکەوە کە شایستەی نییە. لەو بارەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەموو لایەن و ڕێکخراوەیەکی سیاسیی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم جۆرە هەنگاوانە عادەتەن لەوێدا ناوێستن و زوو یان درەنگ ئێخەی هی دیکەیش دەگرێتەوە. جێی خۆیەتی کە دەماودەم ناڕەزایەتیی دەرببڕن و لە ناو بارەگاکانی خۆیاندا شوێنی کار و خەبات بە چالاکوانانی تەڤگەر بدەن. ئەمە هەڵوێستێکی گرینگە بۆ داڕشتنی بناخەی دیموکراسیی و یەکڕیزیی نیشتیمانیمان. هەروەها داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە خۆیان بەرامبەر بە فشاری تورکیا و ئێران ڕابگرن و بڕووایان بە هێز و بە ئیرادەی گەل بێت. باشوور دەبێت نەک هەر سەربەرزیی و شانازیی هەرێم بۆ ئازادیی، بەڵکو هی تەواوی خەڵکی کوردستان ڕابگرێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکات کە مل بە داواکاریی و فشاری داگیرکەریی نەدەن و مۆڵەتی ڕەسمیی هەبوون بە هەموو ئەوانە بدەن کە ڕەووشتیی گیانفیداکاریی و خۆبەخشیی و تێکۆشانیان هەیە. ئەوە یەکڕیزیی نەتەوەیی و نیشتیمانییمان بەهێزتر دەکات و دەمانخاتە نێو دیالۆگێکی تەندروستیی دیموکراتییەوە.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#/ ک ن ک
#28-11-2018#