📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 ئەو رێگایەی کە دەبێت یەکێتی لەسەر بڕوات هێڵی مام جەلالە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەو رێگایەی کە دەبێت یەکێتی لەسەر بڕوات هێڵی مام جەلالە


کەجەکە لە راگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستە سەر ئەم بابەتانە:
لە سیاسەتی کورد دا، لە ژێر گوشاری هێزەکانی دەرەوەدا گوشار و زەخت بەرامبەر بە حیزب و بزووتنەوەکانی تری کوردستان بەڕێوەدەچێت. دەبیت کۆتایی بەو نزیکایەتییە بهێنرێت. تاوەکو سیاستی کورد ئەو کێماسی و کەموکوڕییە لە خۆی دوورنەخاتەوە، نە دەتوانێت خۆی بکات بە هێز و نە دەتوانێت دژی ئەو ئاستەنگییانە تێبکۆشێت، کە بۆی دێنە پێشەوە.
کاتێک سیاسەتی کورد پشتبەستوو بوو بە گەل و لەگەڵ هێزە دیموکراتیکە سیاسییەکانی کورد دا هێزی خۆی یەکخست، ئەو کاتە دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. هەڵەیە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و سیاسەتی درێژخان بۆ سیاسەتی رۆژانە بکرێنە قوربانی. هەموو کات ئەوەش بەسەر خاوەنەکەی خۆیدا شکاوەتەوە.
سەردانەواندن بەرامبەر گوشاری هێزەکانی دەرەوە و بەپێی گوشاری هێزەکانی دەرەوە، گوشار و زەخت لە حیزبەکانی تری کورد دەکرێت، ئەوە پێش هەموو شتێک کارێکی وڵاتپارێزانە و نیشتمانپەروەرانە نییە. بۆیە ئەو کار و رەفتارە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی جگە لە زیاتر تێکشکاندنی کەرامەت و شکۆ هیچ شتێکی تر بۆ یەکێتی بە دوای خۆیدا ناهێنێت. پێش هەموو شتێک دەبێت یەکێتی بگەڕێتەوە سەر ئەو هۆکار و بنەمایانە کە بوونی خۆی پێ رەوا دەکات. ئەو داوایە پێش هەموو شتێک لە پێناو خێر و بەرژەوەندیی یەکێتیدایە.
هۆکارەکانی دامەزراندنی یەکێتی و هێڵی سیاسیی مامە جەلال ئەو رێگایەیە، کە دەبێت یەکێتی ئەمڕۆ لەسەر رێ بکات. ئەگەر نایەوێت لە دژی هۆکارەکانی دامەزراندن و بوونی خۆی، لە دژی بەها و پەیوەندییەکانی خۆی بوەستێتەوە، ئەوا پێویستە ئەو رێگایە بگرێتە بەر. ئەگینا ئەو جیاوازییە فرە رەنگییە، کە لە مێژوویی خۆیدا ئافراندوێتی خۆی لەناویان دەبات. ئەوەش زۆرترین زیان بە یەکێتی دەگەیەنێت و دەکەوێتە دۆخێکەوە، کە بەپێی داوا و خواستی دەوڵەتی تورک بجوڵێتەوە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکاری قڕکەر نەک تەنها دوژمنایەتیی کوردانی باکوور، بەڵکو دوژمنایەتیی هەموو کوردان دەکات. ئەوەش لە هۆکارە مێژووییەکانی دامەزراندنی خۆی و لە هەستیارییەکەی مام جەلالمام جەلال ناوەشێتەوە.
زیانی بۆ هەموو کوردان دەبێت
ئەگەر یەکێتی سەر بۆ داواکانی دەوڵەتی تورک دابنەوێنێت، کە پێشەنگایەتیی دژومنایەتیی کوردان دەکات، ئەوا داواکانی سنووریان نابێت و بەمەوە ناوەستێت. دەوڵەتی تورک خاوەنی فاکتەری هەڕەشەلێکردن و چاوسوورکردنەوەیە و دەیەوێت کورد بکات بە گژی یەکتردا و بەوەش کورد لەسەر دەستی کورد لاواز بکات.
ئەوە باش دەزانرێت، کە دەوڵەتی تورک پێشتریش ئەو سیاسەتەی بەڕێوەدەبرد و ئێستاش بەڕێوەی دەبات. ئێمە دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کوردان لە باکوور، رۆژئاوا و باشوور بە روونی بینیوە. بۆیە کارێکی شیاو و شایستە نییە کە بۆ بەرژەوەندیی رۆژانە سەر لە بەرامبەر داوای هێزێکی دوژمنی کورددا دابنەوێنرێت. ئەوە نەک تەنها زیانی بۆ یەکێتی دەبێت، بەڵکو رێگا بۆ دەرەنجامی لەو جۆرە خۆش دەکات، کە زیان بە هەموو گەلی کورد بگەیەنێت.
ئەوەی کە دەبێت یەکێتی ئەنجامی بدات، ئەوەیە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هێزەکانی تر و بەرامبەر بە حیزبە سیاسییەکانی کورد و دەستکەوتەکانی کورد، خاوەنی هەڵوێست بێت. ئەوەی یەکێتی بەهێز بکات و لەسەر پێ رایبگرێت، ئەو کارەیە.
لە کاتێکدا، کە دەبوایە یەکێتی لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی 3 پێشەنگی سیاسیی کورد هەڵوێستێکی روون و ئاشکرای هەبوایە، هاتووە لە دژی تەڤگەری ئازادی کەوتووەتە نزیکایەتییەکی چارەڕەشانەی لەو جۆرە.
هەموو دەزگا و دامەزراوە سیاسییە دیموکراتیکەکان، رووناکبیران و گەلەکەمان دەبێت لە دژی ئەو هەڵسوکەوت و رەفتارە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی بوەستنەوە و راپەڕن.
ئێمە هەموو کات لەگەڵ دۆستایەتیکردن لەگەڵ یەکێتی دا بووین و هەموو کات خواستومانە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ناو یەکێتی و سیاسەتی کورد دا بێت.
بۆیە بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە بانگ لە یەکێتی دەکەین، کە دەست لەو هەڵوێستەی هەڵگرێت و پشت بە بنەما راستەقینەکانی هێزێک ببەستێت، کە بەرزی دەکاتەوە بۆ سەر تەختەی مێژوو.[1]
30-11-201830-11-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 30-11-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-11-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 30 2018 11:16AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Nov 30 2018 5:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Nov 30 2018 5:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 430 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەو رێگایەی کە دەبێت یەکێتی لەسەر بڕوات هێڵی مام جەلالە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-11-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,109 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574