پاش هۆشداری هەندێ لە سەرکردەکانی عێراق لەبارەی خراپی بارودۆخی ئەمنی #موسڵ# و چەند ناوچەیەکی دیکە، ڕۆژانە چەندین خێزان لەڕێگەی بازگەی موسڵ #هەولێر# دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
لە دووری 15 کیلۆمەتر لە بازگەی موسڵ - هەولێر کەمپەکانی حەسەن شام و خازر هەن، کە نزیکەی 14 هەزار ئاوارەیان تێدا دەژین. بەهۆی ئه و مەترسییە ئەمنی و ئابوورییەی کە لەسەر موسڵ دروستبووە ڕۆژانە 15 خێزان لە موسڵ و ناوچەکانی دیکەوە نێو ئەو کەمپانە.
ئەوانەی ڕوودەکەنە کەمپەکان، بەشێکیان بۆ یەکەمجارە ئاوارە دەبن. کەمپەکانیش پڕبوون، هەر جێگایەک بە بۆشای مابێتەوە خێمەیەکی تێدا جێگیردەکرێت.
مونیف ئەحمەد، ئاوارەی بەعاج دەڵێت نە دامەزراندن هەیە نە کار، بۆ کوێ بڕۆین؟ سوپاس بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگای خێرخوازی بارزانی کە جێگایان کردووینەتەوە لێره. ئەگەرنا چیت بۆ باس بکەم لەسەر پەرلەمان، سوێند بەخوا شەرم ناکەن. ئەم خێوەتانە شەرم نییە بۆ ئێمە بەڵام جێگای شەرمەزارییە بۆ حکومەتی عێراق کە خێمە دابنێت لەکاتێکدا ئاڵتوونی ڕەش لەژێر پێمدایه، کوا مافەکانمان.
بەدەر لە خراپی دۆخی ئەمنی، برسێتی و بێکاری تەنگی به خەڵکی موسڵ هەڵچنیووە. سەنا ئیسحاق، ئاوارەی موسڵ دەڵێت زۆربەی خەڵکی لەبەر برسێتی هەڵدێت، نه ئیش هەیە نه کار؛ پیاومان نییە و ناچارین، ئەگەرنا کێ ژیانی نێو خێمەی دەوێت ئەگەر برسێتی و تینوێتی نەبێت.
ئاوارەکان ئومێدیان بە گەڕانەوە لاوازبووه، بەڵام حکومەتی عێراق ڕێگەی دیکە دەگرێتەبەر. ئەگەر دۆخەکە به و شێوەیە بەردەوامبێت ئەوا دەبێت بیر لە دروستکردنی کەمپی دیکە بکرێتەوه، لەکاتێکدایە کە ملێونێک و 154 هەزار ئاوارە لەنێو کەمپەکاندان و قەیرانی داراییش بەرۆکی باشووری کوردستانی بەرنەداوە.
موسا ئەحمەد، بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان وەکو جاران نەماون، ژمارەیەکی زۆر کەم ڕێکخراو لەنێو کەمپەکاندا هەن. هەروەها هاوکاری کۆچ و کۆچبەران کە پەیوەندیدارترین دەزگای عێراقییە به و ئاوارانەوە لە ئاستی پێویستدا نییە، ئەوان لە سەرەتای ساڵی 2018 ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئه و کەمپانە هەڵدەگیرێن، بەڵام نەیانتوانی.
بەپێی بەدواداچوونی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئه و هۆکارانەی کە بووهنە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لە عێراق، هێشتا ماون. بەپێی دوایین داتای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی هێشتا دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس لە عێراقدا ئاوارەن.
هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی ڕووداو ڕایگەیاند بەداخەوە ئەمساڵ حکومەتی عێراق بۆ هاوکاری ئاوارەکان هیچی نەکردووە، چەندین دەرخستەمان لەڕووی خەرجی و دابینکردنی پێداویستییەکانەوە خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای هاوکاریکردنی ئاوارەکانی نێوخۆ لە عێراق، ئەگەرچی ڕەزامەندی لەسەر بودجەیەک بۆ بەڕیوەبردنی کەمپەکان پیشاندرا، کە بڕەکەی زیاتر لە دوو ملیار دیناربوو، هەروەها بڕی 65 ملیاری دیکەش، هاوکات پێدانی دوو ملیۆن دینار بە هەر ڕزگابووێکی کوردی ئێزدی دەستی #داعش#، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
سەبارەت بە خەرجی ئاوارەکان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشەنگ محەممەد دەڵێت بەگشتی مانگانە پێویستیمان بە 150 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزارییەکان.[1]
#30-11-2018#