$باکووری کوردستان$
- شاندێکی ئەورووپی کە سەردانی تورکیای کردووه، هەوڵی دا بچێتە زیندانی پیتی (ئە)ی #ئامەد# بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ #لەیلا گیوڤەن# پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#)، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد.[4]
- پارێزەری #لەیلا گوڤەن# چوو بۆ زیندانی ئامەد به مەبەستی بینینی گوڤەن، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستیی لەیلا گوڤەن، نەیتوانی دیداری لەگەڵ ئەنجام بدات.[2]
- پۆلیسی تورکی داگیرکەر لە شاری ئێلح هێرشی کردە سەر خۆپیشاندانێک کە دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# سازکرابوو. پۆلیس کاندیدێکی هەدەپە بۆ هاوشارەداری ئێلح-یان دەستگیر کرد.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شۆفیری لودێرێک بە ناوی مەحموودزادە فەرمانبەری ئیدارەی ڕێگاوبانی شاری مێهران لە ناوچەی قەڵاوێزان لە حاڵی دێپۆ و بارکردنی چەو و لەم، بە هۆی لێدانی مینێکی دژە تانک و تەقینەوەی ئەو مینە بە لۆدێرەکەدا، بریندار بوو.[5]
$باشووری کوردستان$
- سەدان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ لە بانگەوازییەکدا، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئه و کەسانە دەکەن، کە لە سەکۆی ئازادیی دەستگیکران و هێشتا لە زینداندان.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165063/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 13-01-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 13-01-2019=KTML_ImageCaption_End=
- هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیانەوە ڕایدەگەیەنێت، کە ئەوان داوای ئازادی ئەندامەکانیان ناکەن و دەشڵێت: دەبێت ئاسایشی سلێمانی داوای لێبوردن لە خوێنی شەهید ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بکات.[2]
- کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسوکاری ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و چالاکوانان، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو دەستگیرکران، ویستیان سەردانی گیراوەکان بکەن، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگەی پێنەدان.[2]
- جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی #هەولێر#ی یەکێتی ڕایگەیاند، هێشتا 6 ئەندامیان لەلای ئاسایشی هەولێر گیراوە و ئاسایشی هەولێریش ڕەتیدەکاتەوە، هیچ ئەندامێکی یەکێتی لەلای ئەوان مابێت و لەسەر پرسی سیاسی گیرابێت.[1]
- محەمەد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی شاری #سلێمانی# دەکات و لەگەڵ بازرگانانی کوردستان و چەند شارێکی عێراق کۆدەبێتەوە.[3]
- محەمەد مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دەنگۆی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ #خورماتوو# لە ئارادایە، بە وتەی سەرچاوەیەکیش: هێزەکانی حەشد ئاگادارکراونەتەوە فرۆکەخانەی خورماتوو چۆڵبکەن کە شوێنی هێزەکانی ئەمەریکا بووە.[3]
- پۆلیسی هەولێر ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە لەسەر کێشەی کۆتر کوڕو باوکێکیان کوشت.[6]
- کارمەندانی کەرتی خۆبەخشی تەندروستی، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00، لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بە دروشمی 'ئیتر بەسە دانەمەزراندنی کارمەندانی تەندروستی' ئەنجامدا، تێیدا لە بەیاننامەیەکدا داواکارییەکانیان خستەڕوو. کارمەندە ناڕازییەکان زۆرینەیان دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگان و ژمارەیان پێنج هەزار خوێندکار دەبێت، لە سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی پێنج ساڵە دانەمەزراون و بە خۆبەخش کار دەکەن، ئەمەش سێیەم گردبوونەوەیە کە ئەنجامی دەدەن بۆ دامەزراندنیان.[2]
- بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات: لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارینی بەفر و باران تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه و پێشبینیشدەکرێت تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام بێت.[3]
- لە سنووری پارێزگای دیالە بە تایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی #جەلەولا# و سەعدییە چەکدارانی #حەشدی شەعبی# دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ سنوورەکە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
-هاوسەرۆکانی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)؛ سامەت ئایاس لە ناوچەی زەیتینبوورنوو، حەقی جەنگیز لە ناوچەی ئوسکودار، سەلما کۆرکماز و خەلیل سالک لە ناوچەی چەکمەکۆی، دەستگیر کران. دەرکەوت کە ئایاس بە بیانووی هەبوونی بڵاوکراوە دەربارەی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا، هەروەها حەقی جەنگیز بە بیانووی پۆستەرەکانی سەر بینای ناوچەی هەدەپە دەستگیر کراون. بە گوێرەی زانیارییەکان، سامەت ئایاس بۆ بنکەی ئاسایشی فاتیح لە سیرکەجی، حەقی جەنگیز بۆ ئاسایشی ناوچەی ئوسکودار، کۆرکماز و سالیک-یش بۆ بنکەی ئاسایشی ناوەندی چەکمەکۆ گوازراونەتەوە.[4]