- 13-01-2019
- 12-01-2019
- 11-01-2019
- 10-01-2019
- 09-01-2019
- 08-01-2019
- 07-01-2019
- 06-01-2019
- 05-01-2019
- 04-01-2019
- 03-01-2019
- 02-01-2019
- 01-01-2019
- 31-12-2018
- 30-12-2018
- 29-12-2018
- 28-12-2018
- 27-12-2018
- 26-12-2018
- 25-12-2018
- 24-12-2018
- 23-12-2018
- 22-12-2018
- 21-12-2018
- 20-12-2018
- 19-12-2018
- 18-12-2018
- 17-12-2018
- 16-12-2018
- 15-12-2018
14-01-2019
- 15-01-2019
- 16-01-2019
- 17-01-2019
- 18-01-2019
- 19-01-2019
- 20-01-2019
- 21-01-2019
- 22-01-2019
- 23-01-2019
- 24-01-2019
- 25-01-2019
- 26-01-2019
- 27-01-2019
- 28-01-2019
- 29-01-2019
- 30-01-2019
- 31-01-2019
- 01-02-2019
- 02-02-2019
- 03-02-2019
- 04-02-2019
- 05-02-2019
- 06-02-2019
- 07-02-2019
- 08-02-2019
- 09-02-2019
- 10-02-2019
- 11-02-2019
- 12-02-2019
- 13-02-2019
باکووری کوردستان
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە
ئامەدئامەد لە 13 گوند و مەزرای ناوچەی لیجە و لە 9 گوند و مەزرای ناوچەی هەزرۆ و لە گوندێکی ناوچەی کاراز هاتوچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. قەدەغەکارییەکە لە کاتژمێر 6:00ی ئەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی تر لەلایەن پارێزگاری دەوڵەتی تورکەوە لە ئامەد بەردەوامیی دەبێت. هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچانەدا، سەربازانی سوپای تورک دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێرش بۆسەر
کۆڵبەرکۆڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکراون.
[5]
- کۆڵبەرێکی کورد به ناوی عوسمان ڕەمەزانی خەڵکی گوندی داوودئابادی سەر به شاری
سەردەشتسەردەشت، لە ئاوی ڕووباری نۆکاندا خنکا.
[6]
- دوو سەربازی ئەرتەشی ئێران لە خاڵی سیفری سنووری ناوچەی خان لەیلی شاری
قەسری شیرینقەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوون و بە هۆی کاریگەری بوونی برینەکەیانەوە، گیانیان لە دەس دا.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد به ناوی ئەنوەر سەعیدی، خەڵکی شاری
جوانڕۆجوانڕۆ، به بێ ئیزنی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان له بەشی کڵاشی جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا، ئەشکەنجەیان داوە.[6]
- کۆڵبەرێکی لاو به ناوی ئەمیر تاهیری، تەمەن 20 ساڵە خەڵکی گوندی گرگرە سەر بە شاری چاڵدیران، به هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لە دەست دا.[6]
باشووری کوردستان
- لەو 60 کەسەی کە ڕۆژی هەینی لە سەکۆی ئازادیی سلێمانیی دەسگیرکران، 23 کەسیان کە تاوەکو ئەمڕۆ ئازادنەکراون، ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ دادگای سلێمانی و وتەیان لێ وەردەگیرێت. پاشتر 14 کەسیان ئازادکران و بڕیاریشە سبەی ئەوانی تر ئازادبکرێن.[5]
- لە گوندیکی سنووری
چەمچەماڵچەمچەماڵ چەکداریکی
داعشداعش بەناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوە بە ئەبوعوبەیدە لەلایەن ئاسایشی ڕۆژئاوای
سلێمانیسلێمانی-ەوە دەستگیرکرا کە چەندین لێپرسراوێتی جیاوازی هەبووە.
[2]
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی
- کۆبوونەوەی باڵای شاندی یەکێتی و پارتی لە ماڵی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی لە
هەولێرهەولێر دەستپێکرد کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی لەپارتی و
کۆسرەت ڕەسول عەلیکۆسرەت ڕەسول عەلی لەیەکێتی سەرپەرشتی دەکرێت. لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و بارودۆخی
کەرکووککەرکووک و دانانی پارێزگارێک له و شارە دەکرێت، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ڕێگە بە میدیاکاران نادرێت کۆبوونەوەکە ڕوماڵ بکەن.[2]
- هونەرمەندی شانۆکار
تەڵعەت سامانتەڵعەت سامان بە ڕووداوی هاتوچۆ لەنێوان
پیرمامپیرمام و هەولێر کۆچی دوایی کرد.
[1]
- ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر.[1]
- بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا وەفدێکی هێڵی ئاسمانی تورکیا سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیان کردو بڕیاردراوە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە یەکەم گەشت دەستپێبکاتەوە.
[3]
- ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا باس لەوەدەکات: ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لەرێگەی بۆری هەرێمەوە هەناردە دەکرێت، دەڵێت: 51 ملیۆن دۆلاری کەرکووک لای هەرێمی کوردستانه و سکاڵاش تۆمارکراوە.[2]
- پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری کێشەی کۆترەکەی هەولێری دەستگیرکرد، کەبەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژران.[3]
دەرەوەی کوردستان
- دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد، ئەوا لە ڕووی ئابوورییەوە تێکی دەشکێنین و باسیش لە ناوچەیەکی پارێزراو دەکات بۆ ڕۆژاوای کوردستان بە قوڵایی 20 میل. ئەم تویتەی تڕەمپ بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و خۆشحاڵی کورد و تووڕەییەکی زۆری تورکەکانی لێکەوتەوە.[1]
- دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی ئابوری دەکاتەوە، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: بەردەوام دەبین لە شەڕکردن دژی
پەکەکەپەکەکە،
یەپەگەیەپەگە و پەیەدە.[2]
- هونەرمەند
فەرهاد تونچفەرهاد تونچ لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبول دەستگیرکرا.[4]
- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارێکی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە.[2]
- کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئەنقەرە کردووە مامەڵەی خراپ لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نەکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان