- 19-01-2019
- 18-01-2019
- 17-01-2019
- 16-01-2019
- 15-01-2019
- 14-01-2019
- 13-01-2019
- 12-01-2019
- 11-01-2019
- 10-01-2019
- 09-01-2019
- 08-01-2019
- 07-01-2019
- 06-01-2019
- 05-01-2019
- 04-01-2019
- 03-01-2019
- 02-01-2019
- 01-01-2019
- 31-12-2018
- 30-12-2018
- 29-12-2018
- 28-12-2018
- 27-12-2018
- 26-12-2018
- 25-12-2018
- 24-12-2018
- 23-12-2018
- 22-12-2018
- 21-12-2018
20-01-2019
- 21-01-2019
- 22-01-2019
- 23-01-2019
- 24-01-2019
- 25-01-2019
- 26-01-2019
- 27-01-2019
- 28-01-2019
- 29-01-2019
- 30-01-2019
- 31-01-2019
- 01-02-2019
- 02-02-2019
- 03-02-2019
- 04-02-2019
- 05-02-2019
- 06-02-2019
- 07-02-2019
- 08-02-2019
- 09-02-2019
- 10-02-2019
- 11-02-2019
- 12-02-2019
- 13-02-2019
- 14-02-2019
- 15-02-2019
- 16-02-2019
- 17-02-2019
- 18-02-2019
- 19-02-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد پەتایشی کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی گوندی قەمتەرە سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە لایەن دادگایی ئینقلابی
ورمێورمێوە بە 7 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، ماڵی ڕوناکبیری سەلام پێشانگایەکی کتێبی بۆ کتێبەکانی 'خانەی سمۆرە و هەژار موکریانی' کردەوە، بڕیارە پێشانگاکە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت.
[3]
وێنەی ڕۆژ: 20-01-2019، لە باڵەکایەتی دان بۆ باڵندەکان ڕۆدەکرێت
- پاش چاوەڕوانییەکی زۆر، بە بڕیاری دادگای
هەولێرهەولێر، (
مریەم باروتجیانمریەم باروتجیان) یەکێک لە منداڵە دۆزراوەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (ژیان کامەران) ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا بە هاوناز ئەحمەد ناسرابوو.
[4]
- ئەمرۆ ژمارەیەک لە دەرچووانی یەکەم، دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی 2016-2017 و 2017-2018، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبووەنەوەیەکیان ئەنجامدا. خوێندکاران داواکارن، کە وەک ساڵانی ڕابردوو دابمەزرێن، کە ساڵانی پێشتر دەرچووانی ئاستەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم ڕاستەوخۆ دادەمەزران.[3]
- لە گوندێکی نزیک خانەقین چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان کردەسەر پۆلیسی فیدراڵی و دوو پۆلیس کوژران و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکیشەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی برینداربوو.[4]
- بریار وابوو ئەمڕۆ هەردوو ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی شۆڕشگێر لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم باخی گشتیی
سلێمانیسلێمانی کۆببنەوە و ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕێگرییان لێکرا.
[1]
- لە شارەدێی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کوڕ و باوکێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا بەدەستڕێژی گوللە کوژران.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- دوو تەقینەوە لە نزیک فولکەی کاوەی ئاسنگەر و سالۆن ژین لە شاری
عەفرینعەفرین ڕوویدا.[3]
- لە یەکەم ساڵیادی هیرش و داگیرکەری و پاکتاوکاریی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، هاووڵاتییانی عەفرین لە
شەهباشەهبا ڕیپێوانێکیان لە دژی ئەو هێرش و داگیرکەرییە ئەنجامدا.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی گەنجانی کورد دا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە هیرشیان کردە سەر چالاکوانەکان و 2 گەنجی کورد برینداربوون.[1]

ترەمپ لە پێشوازی لە تەرمی ئەو چوار ئەمریکییەی لە منبج کوژران
- سەرۆکی ئەمریکا لە شاری دۆڤەری ویلایەتی دێلوەر پێشوازی لە تەرمی ئەو چوار سەربازە ئەمریکییە کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە تەقینەوەیەک لە
منبجمنبج کوژران.
[2]
- هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر چەند ئامانجێکی نێو خاکی سوریا ئەنجامدا و وەزارەتی بەرگری سوریاش دەڵێت بەرپەرچمان داونەتەوە.[4]
- فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕاستە ئەمریکا بڕیاریداوە هێزە سەربازییەکەی لە سووریا بکشێنێتەوە، بەڵام لە گرنگی پاراستنی کورد تێدەگات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان